شۆڕشی ئەیلوول
ململانێی نێوان عێراق و کوردەکان (١٩٦١–١٩٧٠) / From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکەم شەڕی کورد و عێراق ناسراوتر بە شۆڕشی ئەیلوول شەڕێکی چەکدارییە کە لە ساڵانی ١٩٦١–١٩٧٠ لە باشووری کوردستان ڕوویدا. لە دیارترین سەرکردە سەربازییەکانی عێراق کە لەو ماوەیەدا بەشدارییان لە ململانێی باشووری کوردستاندا کرد، خەلیل دەباغ، سەعید حەمۆ و عەبدولجەبار شانشیل بوون، لە لایەنی کوردەوە خەباتەکە لەلایەن مستەفا بارزانییەوە سەرکردایەتی کرا لە ھەوڵێکدا بۆ دامەزراندنی کارگێڕی سەربەخۆی کوردی لە باکووری عێراق. لە ماوەی شەستەکاندا ڕاپەڕین پەرەی سەند و بوو بە شەڕێکی درێژخایەن، کە سەرەڕای گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی دەسەڵات لە عێراقدا، نەیتوانی چارەسەری بکات. لەکاتی شەڕدا ٨٠٪ی سوپای عێراق لە شەڕ لەگەڵ کورددا بەشدار بووە. شەڕەکە بە سەرکەوتنی کورد لە ساڵی ١٩٧٠ کۆتایی ھات و لە ئەنجامدا لە نێوان ٧٥ ھەزار بۆ ١٠٥ ھەزار کەس کوژران. زنجیرەیەک دانوستانی عێراق و کوردەکان دوای ئەو شەڕە لە ھەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە ھاتە ئاراوە. دانوستانەکان بووە ھۆی ڕێککەوتنی خۆبەڕێوەبەری بۆ کورد لە ساڵی ١٩٧٠.[5][6][7][8][9]
شۆڕشی ئەیلوول | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ململانێی کورد و عێراق | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
یارمەتیکرانی غەیری جەنگی:
یەکێتی سۆڤیەت |
پێش ١٩٦٨: دوای ١٩٦٨: عێراقی بەعس | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
مستەفا بارزانی |
عەبدولکەریم قاسم (١٩٥٨–١٩٦٣) | ||||||
ھێز | |||||||
١٥٬٠٠٠–٢٠٬٠٠٠ |
٤٨٬٠٠٠ چەکداری عێراقی (١٩٦٩);[3] ٦٬٠٠٠ شەڕکەری سووری | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
نەزانراو | ١٠ ھەزار سەربازی عێراقی کووژران[4] | ||||||
کۆی قوربانییەکان: ١٠٫٠٠٠ – ٦٫٦٠٠ کوژراو |