شێرلۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
زنجیرەیەکی تاوان و درامای بەڕیتانیی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا.[2] زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.[3]
چەشن | فیلمی تاوان |
---|---|
دانەر | |
وەرگیراو لە | شێرلۆک ھۆڵمز لە لایەن ئارتەر کۆنان دۆیڵ |
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٣ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
مۆنتاژ |
|
وێنەگر |
|
کامێرا | کامێرای یەکدانە |
ماوەی پەخش | ٨٥–٩٠ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
تۆڕ |
|
فۆرماتی وێنە | 576i50 1080i50 (کوالێتی بەرز) |
فۆرماتی دەنگ | ستۆریۆفۆنیک |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ (2010-07-25) – ئێستا |
ماڵپەڕی فەرمی | |
PBS Official Website |
ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بوون بۆ شاری کاردیف تا زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە بریتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسییەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لە کاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.
زنجیرەکە ھۆڵمز وا دەنەخشێنێت کە «لێکۆڵەرێکی ڕاوێژکارە» و یارمەتی پۆلیسی میتروبوڵیتان و بە تایبەتی لێکۆڵەری پشکنەر گرێگ لستراد (ڕوپەرت گرەیڤز) لە شیکارکردنی تاوانەکان دەدات، ھۆڵمز لەلایەن ھاوماڵەکەی دکتۆر جۆن واتسنەوە یارمەتی دەدرێت کە لە خزمەتی سەربازی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە تاوانی جیاواز پیشان دەدات، بە بەردەوامی شەڕی نێوان ھۆڵمز و دوژمنە گەورەکەی جێم مۆریاتی (ئاندرو سکۆت) پیشان دەدات. ماوە ماوە، زانای نەخۆشییەکان مۆڵی ھۆپەر (لویز بریلی) یارمەتی شێرلۆک دەدات لە شیکارکردنی دۆسییەکاندا. ھەروەھا چەند ڕۆڵگێڕێکی تری وەک ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھدسن و مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز برا گەورەی ھۆڵمز شایەنی سەرنجن.
دوای ئەڵقەیەکی پێشکەش نەکراو لە ٢٠٠٩دا، وەرزی یەکەم بە سێ ئەڵقە کە ھەر یەکێکیان ٩٠ خولەک بوون لەسەر بی بی سی وەن و بی بی سی ئێچ دی ڤی لە ٢٠١٠ پەخش کران؛ پاشان وەرزی دووەم لە ٢٠١٢ دا پەخشکرا و بەدوایدا ئەڵقەیەکی تایبەت پێش دەرچوونی وەرزی سێیەم لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھات. پێشوازی ڕەخنەیی بە شێوەیەکی گەورە ئەرێنی بوو، و زنجیرەکەش بووە خاوەنی زۆرێک لە لێدوانی ستایش کە وەسفی کوالێتی چیڕۆک و ڕۆڵی ئەکتەرەکان و دەرھێنانیان دەکرد. زنجیرەی شێرلۆک بۆ زۆر خەڵات پاڵێورا، وەک خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ بەرنەمە تەلەڤیزیۆنییەکان، و خەڵاتەکانی ئێمی و توانی چەندەھای لێ بباتەوە.
وەرزی سێیەم دەرچوو کە لەسەر دی ڤی دی و بلو ڕای پەخشکرا، ئەمەش لەگەڵ چەند کارێکی تری سێر ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و ھەروەھا مۆسیقای تۆمارکەریی لە بەرھەمھێنانی دەیڤد ئارنۆڵد و مایکڵ برایسە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بەرنامە مۆبایلییە فەرمییەکەی بە ناوی «شێرلۆک: ھێڵەکە» (بە ئینگلیزی: Sherlock: The Network) دەرچوو.[4][5] لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٤دا، نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم ڕاگەیەندرا کە لە سێ ئەڵقە پێکھات، و لەگەڵ دەستپێکی ٢٠١٦ تۆمار کرا، ئەمەش دوای پەخشکردنی ئەڵقەیەکی تایبەت بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی ساڵی ٢٠١٥، کە کارکردن لەسەری لە کانوونی دووەمی ساڵی پێشوو دەستی پێکرد.[6][7] مارک گاتس ئاماژەی بۆ وەرزە نوێکە کرد و وتی ھۆڵمز و واتسن ھەڵسان بە ئەنجامدانی چەندین سەرکێشی نوێ و سەرنجڕاکێش کە پێشتر ئەنجامیان نەداوە، و ھەروەھا ستافەکە بۆ گەڕانەوە بۆ کارەکەیان زۆر پەرۆشن.[8] سەرچاوەکانی تر دواکەوتنی تۆمارکردنی وەرزی چوارەم بۆ پڕی خشتەی ڕۆژانەی پاڵەوانەکانی زنجیرەکە مارتن فریمن و بێنێدیکت کەمبەرباچ دوای بەدەستھێنانی ژیاننامەیەکی سینەمایی سەرکەوتوو دەگەڕێننەوە. ستیڤن مۆفات نووسەری بەشداربووی زنجیرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕێی ئەوە نەبوو شێرلۆک وەرزی سێیەم تێپەڕێنێت، و لەسەر ستافی بەرھەمھێنان بوو کە پاڵەوانەکانی ڕازیبکات تا بگەڕێنەوە بۆی دوای ئەوەی بەھۆی تاقیکردنەوە سینەماییەکەیانەوە پێویستیان پێی نەما.[9]
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٦ دا، تۆمارکردنی وەرزی چوارەم دەستی پێکرد تا لە ٢٠١٧ پێشکەش بکرێت، و مارک گاتس دڵنیای کردەوە کە وەرزی چوارەم وەک پێشووەکەی دەبێت و لە ئەڵقەیەکی تایبەت لە سەرەتادا و سێ ئەڵقەی تر بەدوایدا پێکدێت.[10] ھەروەھا بەرھەمھێنەر ستیڤن مۆفات وتی دەکرێت وەرزەکە ببێت بە کۆتا وەرزی زنجیرەکە، ئەمەش لەبەر ئەگەری بەشداری نەکردنی پاڵەوانی زنجیرەکە بێنێدیکت کەمبەرباچ لە وەرزەکانی داھاتوودا بەھۆی سەرقاڵییەوە،[11] ھەر چەنێک دواتر لەم قسانەی پەشیمان بووە و سووربوونی خۆی لە بەرھەمھێنانی وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە ڕاگەیاند.
یەکێک لە ڕەخنەگرەکان وتی کە زنجیرەکە بە ڕێگایەکی بلیمەتانە و زانیارییەکی زیرەکانە ڕووداوەکان دەگێڕیتەوە و کەسایەتییەکان بە شێوەیەکی تایبەت و درامی بە قووڵبوونەوە بە لایەنە مرۆڤییەکەیانەوە بە جۆرێک دروست دەکات. ئەوەشی زیاد کرد لەگەڵ ئەوەی لایەنی درامی لە کارەکەدا بەڵام کارەکە «خۆشییەکی پووخت و ژەمێکی سەرنجڕاکێش و زۆر تایبەت بۆ بینەر پێشکەش دەکات». ھەروەھا وتی لەگەڵ ئەوەی ھەر ئەڵقەیەک کاتژمێر و نیوێکە، کە وای لێکردووە لە فیلمەکانەوە نزیک بێت، بەڵام لە ڕووداوەکانیدا پەیوەنتیدارە. ئەوە لە زنجیرەکەدا بە تایبەت دانراوە کە دەربارەی شێرلۆک ھۆڵمزە و نوێتی و پێشکەوتنی پێدراوە «واتە گەردوونێکی نوێی لەلایەنی ھونەری لە بوواری نووسینی ڕووداوەکان و گێڕانەوە بە ڕێگایەکی زیاتر کێشکراو و ڕازیکردن دەربارەی کارێک لەباتی گێڕانەوەی لە سەردەمێکی زۆر کۆندا پێداوە.» لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە ئاشقانی کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمز ڕەخنەیان لە گۆڕانی زنجیرەکە گرتووە و لەبەرگرتنەوە ڕاستەقینەکەیان زیاتر بەدڵبووە کە ڕووداوەکانی لە چاخی ڤیکتۆریادا لە سەدەی نۆزدەیەمدا ڕوودەدات ھەر وەک چۆن ئارتەر کۆنان دۆیڵ لە ڕۆمانەکانیدا دایناوە.[12] ھەندێک لە پێگەکانی ڕۆمانە ڕاستەقینەکە ماونەتەوە، تەنانەت گەر بە شێوەیەکی نوێ بێت. بۆ نموونە بۆرییە بەناوبانگەکەی بە لەزگەکانی نیکۆتینی سەدەی بیست و یەک گۆڕدراوە، ئەمەش لە کاتێکدا شێوە سەرەکییەکەی وەک کڵاو و پاڵتووەکەی و ژەنینی کەمان نەگۆڕاوە و ھێڵدراوەتەوە.[13]