شەجەرە دوڕ
سوڵتانی موملوک / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەجەرە دوڕ (واتا: درەختی مرواری) فەرمانڕەوای میسر بوو. ھاوسەری سالح ئەیوب بووە، دواتریش ھاوسەری عیزەدین ئەیبەک، یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی بەحری بووە. پێش ئەوەی ببێتە ھاوسەری سالح، منداڵێکی کۆیلە بووە و خاتوونی سالح بووە.[1]
لە کاروباری سیاسیدا، شەجەرە دوڕ رۆڵێکی گرنگی ھەبووە دوای مردنی ھاوسەری یەکەمی لە کاتی جەنگی خاچپەرستی حەوتەم دژی میسر (١٢٤٩-١٢٥٠ی زایینی). لە ٢ی ئایاری ١٢٥٠ بوو بە سوڵتانی میسر، لە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی ئەییووبیەکان و دەستپێکردنی سەردەمی مەملوکەکان بوو. سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی قەومی شەجەرە دوڕ چەند تیۆرییەک ھەیە. زۆرێک لە مێژوونووسە موسڵمانەکان پێیان وابوو کە ئەو کچە بە ڕەچەڵەک یان چەرکەسی، یۆنانی یان تورکییە و ھەندێکیش پێیان وابوو کە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە.[2]