شەڕی ساڵی ٦٨٠ لە نێوان عومەری کوڕی سەعد و حوسێنی کوڕی عەلی From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی کەربەلا لە ١٠ی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی مانگی[1] بەرامبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٦٨٠ی زایینی[2][3] لە کەربەلای عێراق ڕووی دا. ئەم شەڕە لە نێوان گرووپێکی بچووک لە خزمەکان و دۆستانی حوسێن کوڕی عەلی، نەوەی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام و سوپایەکی ھەرە زۆر ھەژمارتر لە ھێزەکانی یەزید کوڕی معاویە، خەلیفەی ئەمەوی ڕووی دا. ئەم شەڕە لەسەر بە دەست گرتنی خەلافەت و سەرۆکایەتی موسوڵمانان بوو، کە لە ئاکامدا ھێزی حسەین کوڕی عەلی بە تەواوی دۆڕان و زۆربەیان کوژران و ئەو دواکەشیان بە دیل گیران. ئەم ڕووداوە بەپێی باوەڕی شێعەکان یەکێکە لە گەورەتین ڕووداوەکانی مێژوو و لە بەر ئەمەش ھەموو ساڵێک کۆڕی پرسە و عەزاداری بە بۆنەی ساڵیادی ئەو بەرپا دەکەن.[4]
شەڕی کەربەلا | |
---|---|
بەشێکە لە | Second Fitna |
جێ | کەربەلا |
پۆتانی شوێن | |
کاتی ڕوودان | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٠٦٨٠ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.