From Wikipedia, the free encyclopedia
عیسا زارعپوور (بە فارسی: عیسی زارعپور؛ لەدایکبووی ١٩٨٠ لە ئارووناوا) سیاسەتوانێکی کوردی خەڵکی ئێرانە. ئەو پێشتر وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندنی ئێران بووە، کە لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن ئیبراھیم ڕەئیسییەوە ئەو پۆستەی پێدرا و ھەتا ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ پۆستەکەی پێبوو.[1][2]
عیسا زارعپوور | |
---|---|
زارعپوور لە ساڵی ٢٠٢٢ | |
وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندن | |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ – ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی محەممەد موخبیر (کاتی) |
پێشینە | محەممەدجەواد ئازەری جەھرومی |
پاشینە | سەتار ھاشمی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٨٠ ئارووناوا، پارێزگای کرماشان |
نەتەوە | کورد |
منداڵ(ەکان) | ٥ |
پەروەردە | دکتۆرای ئەندازیاریی کۆمپیوتەر |
خوێندن لە | زانکۆی ڕازی زانکۆی سەنعەتیی شەریف زانکۆی نیو ساوس وێڵز |
عیسا زارعپوور لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ئارووناوا لە پارێزگای کرماشان لە دایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕازی وەرگرتووە و ماستەری لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر-سۆفتوێر لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف وەرگرتووە. ئەو ھەروەھا دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری ھەیە لە زانکۆی نیو ساوس وێڵزی ئوسترالیا.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.