زنجیرە کارتۆن From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ (بە ژاپۆنی: 未来少年コナン، میرایی شۆنین کۆنان، بە ئینگلیزی: Future Boy Conan؛ لە ڕۆژھەڵاتی ناوین بە عەدنان و لینا ناسراوە) زنجیرەئەنیمێیەکی خەیاڵیی زانستیی ژاپۆنییە، کە باس لە پێشبینیی کارەساتێک دەکات. یەکەم بڵاوکردنەوەی لە ژاپۆن لەسەر تەلەڤیزیۆینی گشتیی ئێن ئێچ کەی بوو لەنێوان ٣ی نیسان بۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ی ڕۆژی سێشەممەی سەعات ١٩:٣٠–٢٠:٠٠.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ عەدنان و لینا (ڕۆژھەڵاتی ناوین) | |
---|---|
دەرھێنەر | ھایاو میازاکی |
نووسەر | ئەلیکساندەر کی |
بڵاوکردنەوە | نیپۆن ئەنیمەیشن |
ماوەی فیلم | ٥٠ خولەک |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
جەنگی جیھانیی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویدا نەتەوە بەشەڕھاتووەکان چەندین چەکی مەگناتیسی و وێرانکەریان بەکارھێنا کە بووە ھۆی سووڕانی جەمسەرەکان و لێکبوونەوەی کیشوەرەکان، مرۆڤەکان ھەوڵی ھەلاتنیان دا بەھۆی کەشتییە ئاسمانییەکان، بەلام سەرنەکەوتن تەنیا یەک کەشتی توانی ڕزگاری بێت و بکەوێتە سەر دوورگەیەکی بزر دوایی دوو ساڵ پالەوانی زنجیرەکە لە دایک دەبێت ئەویش (Conan) یان (عەدنان)ە بەلام ئەوانەی سەر دوورگەکە ھەموویان مردوون تەنیا یەکێکی پیر نەبێت کە (عەدنان) بە باپیرە بانگی دەکات، ڕۆژێکیان (عەدنان) لە ڕاوە ماسی دا کچێک دەبینێت بەناوی lana یان لینا و لێرەوە ژیانی بەتەواوی دەگۆرێت. لەلایەن سەردەستەی داگیرکەری ئەو سەردەمەوە دەگەڕێن بە دوای لانەدا و بەبێ ئاگاداری کۆنان لانە دەڕفێنن و باپیری کۆنان لەناو دەبەن. کۆنانیش بۆ ئەو بەڵێنەی بە لانەی دابوو بڕیار دەدات بچێت بەدوایدا بگەڕێت. لە ڕێگا کوڕێک دەناسێت بە ناوی (جیمسی) (عەپسی) پێکەوە لە ھەوڵی دۆزینەوەی لانەدا دەبن و تا دەگەنە قەڵا شوێنی بەندکردنی لانە و سەدان زیندانی تر. پاش ململانێیەکی زۆرو بە ھاوکاری کاپتنێکی دەریاوان لانە ڕزگار دەکەن و سەرجەم دانیشتووانی قەڵا دەچنە دورگەیەک بە ناوی دورگەی (ھیوا) ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.