![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/5/57/Forushandeh.png/640px-Forushandeh.png&w=640&q=50)
فرۆشیار (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
فرۆشیار (بە فارسی: فروشنده) فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٦ەیە و حەوتەمین فیلمی ئەسغەر فەرھادیە. لە فێستیڤاڵی فیلمی کان خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە ئەسغەر فەرھادی درا و خەڵاتی باشترین ئەکتەریش بە شەھاب حوسێنی درا.[1] ھەروەھا فیلمی فرۆشیار نوێنەری ئێرانە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکاری لە ساڵی ٢٠١٧. فرۆشیار لە ڕۆژەکانی کۆتایی نمایشی لە سینەماکانی ئێران، خۆی توانی ببێتە پڕداھاتترین فیلمی ناوخۆی ئێران و ڕیکۆردی فیلمی محەممەد پێغەمبەری خودا بشکێنێت.[2]
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
فرۆشیار | |
![]() | |
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەسغەر فەرھادی ئەلێکساندەر ماڵت گای |
نووسین | ئەسغەر فەرھادی |
کاست | شەھاب حوسێنی تەرانە عەلیدۆستی بابەک کەریمی مینا ساداتی |
مۆسیقا | ستار ئۆرکی |
وێنەگری سینەمایی | حسێن جەعفەری |
دەستکاری | ھایدە سەفییاری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی کان ٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە ئێران ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە فەڕەنسا |
ماوەی فیلم | ١٢٥ خولەک |
وڵات | ئێران فەڕەنسا |
زمان | فارسی |
داھات | ١٥٬٦٦٤٬٠١٥٬٠٠٠ تمەن |
دایخە