![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3d/Fulgencio_Batista%252C_1938.jpg/640px-Fulgencio_Batista%252C_1938.jpg&w=640&q=50)
فولجینسیۆ باتیستا
From Wikipedia, the free encyclopedia
فولجێنسیۆ باتیستا زالدیڤار یان فولجێنسی باتیستا (/fʊlˈhensioʊ bəˈtiːstə/ ئیسپانی ئەمریکی: [fulˈxensjo βaˈtistaj salˈdiβaɾ] ناوی فەرمی: Fulgencio Batista y Zaldívar؛ ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ – ٦ی ئابی ١٩٧٣) ئەفسەرێکی سەربازی و سیاسەتمەدارێکی کووبی بوو، کە لە ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کووبا دەسەڵاتدار بوو و لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٥٩ وەک دیکتاتۆرێکی سەربازی وڵاتی کووبا کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرا. تاوەکو لە شۆڕشی کوبا لەسەر کار لابرا.[1][2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3d/Fulgencio_Batista%2C_1938.jpg/640px-Fulgencio_Batista%2C_1938.jpg)
باتیستا سەرەتا وەک بەشێک لە ڕاپەڕینی سەربازی ساڵی ١٩٣٣دا ھاتە سەر دەسەڵات، و حکومەتی کاتی کارلۆس مانوێل کۆسادای ڕووخاند. پاشان خۆی وەک سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرد، بە پلەی عەقید. پاشان دەستووری کووبای لە ساڵی ١٩٤٠ نووسییەوە،[3] دوای تەواوکردنی خولی سەرۆکایەتییەکەی، باتیستا ڕووی لە فلۆریدای ئەمریکا کرد،[4] لە ساڵی ١٩٥٢ گەڕایەوە بۆ کووبا بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە، بەشێوازێکی نایاسایی.[5]