ئایدۆلۆژیای سیاسی From Wikipedia, the free encyclopedia
لێنینیزم ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە کە لەلایەن شۆڕشگێڕی مارکسیی ڕووسی ڤلادیمیر لێنین پەرەی پێدراوە کە تێیدا پێشنیاری دامەزراندنی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دەکات بە ڕێبەرایەتی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دامەزراندنی کۆمۆنیزم. لێنینیزم پێویستییەکانی پەروەردەکردن، ڕێکخستن و سەرکردایەتی دایە کۆمەڵەی کرێکاران کە بەم هۆیەوە لە دژی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیا شۆڕش لە ساڵی ١٩١٧ بەرپا بوو.[1] شۆڕشگێڕیی لێنینیزم بنەماکانی لە مانیفێستی کۆمۆنیزم (١٨٤٨) سەرچاوەی وەرگرتووە، تێیدا وەسفی پارتی کۆمۆنیست بە جۆرێک دەکات کە بریەتییە لە پێشکەوتووخوازترین و باشترین چارەسەرە بۆ چینی کرێکارانی هەر وڵاتێک.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.