From Wikipedia, the free encyclopedia
گلایدس ماری سمیت ناسراو بە ماری پیکفۆرد (٨ی نیسانی ١٨٩٢ لە تۆرنتۆ، کەنەدا - ٢٩ی ئایاری ١٩٧٩، لە سانتا مۆنیکا، کالیفۆرنیا، ئەمریکا) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری کەنەدی-ئەمریکییە. یەکێکە لە ناوە دیارەکانی سینەمای ئەمریکی، ماوەی پێنج دەیە لە بواری نواندن و بەرھەمھێنان کاری کرد. ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای پیکفۆرد-فەیربانکس ستۆدیۆ ھەروەھا یونایتد ئارتیستس، ھەروەھا یەکێکە لە ٣٦ دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو.[1]
ماری پیکفۆرد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mary Pickford | |
لەدایکبوون | ٨ی نیسانی ١٨٩٢ تۆرۆنتۆ، کەنەدا |
مردن | ٢٩ی ئایاری ١٩٧٩ ساڵ ژیاوە) سانتا مۆنیکا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Gladys Louise Smith |
ناوی خوازراو | Mary Pickford |
ھۆی مەرگ | cerebral hemorrhage |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
باوک | John Charles Smith |
دایک | Charlotte Hennessy |
خوشک و برا | Jack Pickford، Lottie Pickford، Olive Thomas |
ھاوسەر | Owen Moore، داگلاس فێربەنکس، چارڵز ڕۆجەرز |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٠٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ئایین | کاسۆلیکی، Methodism، Christian Science |
ئەرشیڤەکان لە | Mary Pickford Foundation |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Academy Honorary Award، Canada's Walk of Fame، Golden Boot Awards، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
سەردەم | سەدەی ٢٠ەم |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
لە سەردەمی فیلمی بێدەنگدا، بە ماری دەگوترا «خۆشەویستەکەی ئەمریکا»،[2][3] یانیش «کچە قژ لوولەکە».[4] ھەر وەک چۆن ئەو لە پێشەوەی کەندییەکان بوو کە گەیشتبنە ھۆڵیوود، ئەوا ئەو یەکێک بوو لە یەکەمین ئەستێرەکانی سینەما کە لەژێر ناوی تاکەکەسی خۆیەوە کرێی کارەکانی پێبدرێت،[5] ماری یەکێکیش بووە لە یەکەمین خانمە ئەکتەرەکانی دەیەی دەیەم و بیستەمی سەدەی بیستەم کە نازناوی «شاژنی فیلمەکان» ی پێدرابێت.[6]
لە ساڵی ١٩٢٩، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەستھێنا، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بوو لە یەکەم فیلمی دەنگداری بەناوی Coquette، ئەو بووە دووەمین کەس کە ئەم خەڵاتەی پێبدرێت. لە ساڵی ١٩٧٦، خەڵاتی ئۆسکاری شانازی پێدرا لەمەڕ کۆی بەشدارییەکانی لە سینەمای ئەمریکی. لە ساڵی ١٩٩٩، پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ئەوی لە پلەی ٢٤ ڕیزکرد لە کۆی ١٠٠ لە گەورەترین ئەستێرەکانی سەدە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.