From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریۆن کۆتیار (لە دایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥)[1] خانمەکتەر، ھۆنراوەنووسی گۆرانی و ژینگەدۆستی فەڕەنسییە.[2] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتێکی فیلمی ئەورووپی ھەروەھا دوو جاریش خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠١٠، مێدالیای ڕێزلێنانی ھونەریی لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا پێدراوە.
ماریۆن کۆتیار | |
---|---|
بە فەرەنسی: Marion Cotillard | |
لەدایکبوون | پاریس، فەڕەنسا | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥
باوک | Jean-Claude Cotillard |
دایک | Niseema Theillaud |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Guillaume Canet |
زمانی زگماکی | زمانی فەڕەنسی |
پیشە | ئەکتەر |
پەروەردە | Departmental Conservatory of Orleans |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٢ |
ئامێری مۆسیقا | گیتار |
شاکارەکان | La Vie en Rose، Two Days, One Night |
وێبگە | |
ماریۆن لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە زنجیرەیەکی ئینگلیزی بەناوی Highlander دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، لە یەکەم فیلمیدا بەناوی ئەو کوڕەی دەیەوێت ماچ بکرێت (The Story of a Boy Who Wanted to Be Kissed) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٨، لە فیلمێکی فەڕەنسی بەناوی تاکسی بەشداربوو، ئەم فیلمە وایکرد کە ماریۆن بەناوبانگبێت، کە بەھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠٠٤، بەشداریکرد لە فیلمی A Very Long Engagement، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی سیزاری پێدرا.
لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆ ئەو ڕۆڵگێڕانە سەرەکییەی لە فیلمی La Vie en rose پێشکەشیکرد، ئەوا خەڵاتەکانی سیزار، بافتا و گۆڵدن گلۆب پێدرا، ھەربەھۆی ھەمان فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[3][4] تاکوو ئێستا یەکەم خانمە ئەکتەرە کە بەھۆی فیلمێک، بە زمانی فەڕەنسی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.