ماسوولکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماسوولکە بریتییە لە: کۆمەڵە ئەندامێک لە لەشی گیانداراندا، کە ئەندامەکانی تر دەبزوێنێ.[1]
کۆئەندامی ماسولکە لە ماسوولکەکان (بە ئینگلیزی: Muscle) پێک هاتووە. هەموو جووڵەیەکی لەش، کاری ماسوولکەکانە. ماسوولکەکان وزەی کیمیایی خۆراک دەکەن بە وزەی میکانیکی. جووڵەکانی لەش بەرهەمی کرژ و خاو بوونەوەی ماسوولکەکانە. ئەم ئەندامانە نزیک بە سێیەکی کێشی مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهێنن واتە ئەگەر مرۆڤێک ٦٠کیلۆگرام بێت ٣٠ کیلۆگرامی ماسوولکەیە
ماسوولکەکان بە پێی شێوە و ئەندازەیان بە سێ جۆر دابەش دەبن:
- پەیکەرە ماسوولکە (میلدار) : کە لە کەسانی ئاساییدا نزیک بە ٢٠٪ی کێشی لەش پێک دەهێنێت کە بەوەجیادەکرێنەوە خۆویستن مرۆڤ دەتوانێت کۆنتڕۆڵ بکات بەسەریانا و بە ویستی خۆی بیجوڵێنێ
- لووسە ماسولکە : وەک ماسوولکە خۆمەشەکانی دیوارەی ڕەگەکان، ڕیخۆڵەکان و گەدە کە نزیک بە ۱۰٪ ی کێشی لەش پێک دەهێنێت.
- دڵە ماسوولکە، کە لە پەیکەرە ماسولکە دەچن ، بەڵام خۆویست نین واتە مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.[2]