ئەکتەری کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
ماھیر حەسەن (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣)[3] ئەکتەر و شانۆکاری کوردە،[4] کە بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا.
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە کاری ھونەری،[5] لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە.[6]
لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.
بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.