مناڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
منداڵ یان مناڵ بە مرۆڤی بچووک دەوترێت کە ھێشتا پێنەگەیشتووە.[1][2] لە چاو یاسادا، مناڵ نەفامە، واتە بە تەمەنی یاسایی یان تەمەنی مەزنایەتی نەگەیشتووە و ناتوانێت بۆ خۆی بڕیاری جیددی بدات، بۆیە بەگشتی ماف و بەرپرسیارەتیی لە پیاوەکان کەمترە.
مناڵ ھەروەھا دەتوانێ بە واتای ڕۆڵە و فرزەند بێت، واتە بۆ ئاماژە بە پەیوەندیی کەسێک لەگەڵ دایک یا باوکیدا بە کار ببرێ.[3] یا دەتوانێ نیشانەی ئەندامەتیی کەسێک لە کۆمەڵە یا ھۆزێکدا بێت، یا ئەوەی کە نیشانەی خەڵکی شوێنێک بوون بێ، وەک «مناڵی فڵان شار».