نالیا کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردییە و لەڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ دامەزراوە و شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەکات. کۆمپانیا خاوەنی ٢١ ھەزار ئەندازیاری شارەزایە و کەھەندێکیان دەرچووی بەشی ئەندازیارین لە ئەڵمانیا. و نزیکەی ٧٠٠ وەستای شارەزا لەبواری بیناسازی و ١٣٠٠ کرێکار و ٧٠ فەرمانبەر لەکارگێڕی و بەڕێوەبردن کاردەکەن.[1]
| ئەم وتارە پشتی بە سەرچاوەیەکی لایەنگر بەستووە. |
- کۆمپانیای نالیا لەبەرنامەکانی داھاتووی دا، پلانی ھەیە چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەئەنجام بگەیەنێت. کە لەو پرۆژانەدا خانوی تایبەت بەو ھاوڵاتیانەی تیادایە کە دەرامەتیان ناوەندە و بەشێوەی قیست پێیان دەدرێت.
- کۆمپانیای نالیا لەبەرنامەی دایە کە گەورەترین پرۆژەی گەشتوگوزاری لەشاری سلێمانیدا بەئەنجام بگەیەنێت.
- ئامانجی کۆمپانیاش کەمکردنەوەو چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوونە کە ساڵانێکی زۆرە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە دەستییەوە دەناڵێنن.
کۆمپانیای نالیا لەو کاتەی دامەزراوە و تا ئێستا لەکارکردندایە و چەندین پڕۆژی دروستکردووە. لەوانە:
گوندی ئەڵمانی
- گوندی ئەڵمانی یەک: لەسەر ڕووبەری ٢٢ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٠ میلیۆن دۆلار لەئەنجامدراوە و ٣٨٠ یەکەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرت، کەلە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد و لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ڤێلاکان و لە ١ی نیسانی ٢٠٠٩ شوقەکان تەواو بوون؛ و دەکەوێتە گەرەکی تووی مەلیک شەقامی شەست مەتری تەنیشت پارکی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی.
- گوندی ئەڵمانی دوو: لە سەر ڕووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٦٢ میلیۆن دۆلار دروست کراوە، و دەکەوێتە پشت گوندی ئەڵمانی یەک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئەم پرۆژەیە (٤٢٤) یەکەی نیشتەجێبون لەخۆ دەگرێت کە دابەش دەکرێت بەسەر (١٠٤) ڤێلا و (٨) باڵەخانەی (١٠) نھۆمی کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. ئەم پرۆژەیە ١ی ئایاری ٢٠٠٩ دەستکراوە بەکارکردن تێیدا و لە ١ی ئایاری ٢٠١١ تەواوکراوە.
کوردستی
- کوردستی یەک: لەسەر ڕووبەری ٧٠ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٢ میلیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و دەکەوێتە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ـ نزیک بەنزینخانەی رزگاری. ئەم پڕۆژەیە ٩٦٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٨٠ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تێیدا، و لە ١ی ئایاری ٢٠١٠ کارەکانی تەواو بووە.
- کوردستی دوو: لەسەر ڕووبەری ٨٣ دۆنم زەوی و بەبڕی ٤٥ میلیۆن دۆلار ئەنجامدراوە، و لەپاڵ پڕۆژەی کوردستی یەکە. ئەم پڕۆژەیە ٦٢٤ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە دابەشکراوە بەسەر ٥٢ باڵەخانەی ٣ باڵەخانەی ٣ نھۆمی، کە ھەر نھۆمێک چوار شوقە دەگرێتە خۆی. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ دەستکراوە بە کارکردن تێیدا، و لە ١ی ئازاری ٢٠١١ کارەکانی تەواو بووە.
تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا
- تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیا (بە ئینگلیزی: Nalia Radio and TV یان NRT) یەکەمین کەناڵی ھەواڵی ئەھلە کوردییە و کۆمپانیای نالیا بۆ بازرگانی گشتی و وەبەرھێنانی خانووبەرە خاوەندارییەتی دەکات.[2]
- کەناڵی ئێن ئاڕتی ٢، لە ٥ی ئازار دەستی بە پەخشەکانی کرد کە ئەم کەناڵە تایبەتە بەبواری ھونەری (فیلم و گۆرانی و ھەمەڕەنگ).
- کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی کە بەزمانی عەرەبی پەحشی بەرنامەکانی دەکات لە ٣ی ئایاری ٢٠١٦ دەستی بەپەخشی بەرنامەکانی کرد.[3]
شاری چاڤی گەشتیاریی
وتاری سەرەکی: شاری چاڤی گەشتیاریی
شاری چاڤی گەشتیاریی یەکێکە لەپڕۆژە گەشتیارییەکانی کۆمپانیای نالیا، کە لەسەر ڕووبەری ٧٥٠ ھەزار مەتری دووجا و بەبڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار لەشاخی گۆیژەی سلێمانی جێبەجێدەکرێت لە ١ی شوباتی ٢٠١٠دا دەستکراوە بەکارکردن تێیدا، و بڕیار وایە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٣دا بکرێتەوە.