فیلمێکی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی From Wikipedia, the free encyclopedia
ناوی تۆ (بە ئینگلیزی: Your Name، بە ژاپۆنی: Kimi no Na Wa 君の名は) فیلمێکی وێنە جووڵاوی دروستکراوی ستۆدیۆکانی تۆھۆ و کۆمیکس وەیڤ فیلمزە. دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە ماکۆتۆ شینکایە، ئەنیمییەکە توانی ببێتە یەکەم ئەنیمی کە بتوانێت ١٠٠ملیۆن دۆلار ببڕێت لە ژاپۆن، جۆری ئەنیمەیشنەکە ڕۆمانسی و خەیاڵی و نھێنی و درامی و ئاڵۆزە، ڕێکەوتی دەرچونی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦(لە ژاپۆن) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (لە ئەمریکا)، ئەنیمییەکە بۆ سەرو ١٣ ساڵ گونجاوە و و ماوەی ئەنیمییەکە ١٠٧ خولەکە و لەلایەن ستۆدیۆی مادھاوس کاری بۆ کراوە، و ٨٫٤ی وەرگرتووە لەلایەن سایتی ئای ئێم بی دی و لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی لیستی ئەنیمیەکانم ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، توانی داھاتی بگەیەنێتە ٢٥ ملیارد یەن واتا ٩٫٣٥٧ ملیۆن دۆلار بەمەش بووەتە پڕ داھاتترین ئەنیمی لە جیھان و توانیویەتی ببێتە شازدەھەم بەرزترین داھات لە لیستی زۆرترین داھاتی فیلمی بیانی[kurdish-alpha 1]، لەکۆی ٣٧ خەڵات توانیوێتی ١٨ خەڵات بباتەوە وەک باشترین ئەکتەر و ژنە ئەکتەر و دەرھێنەر و خەڵاتی ڕێزلێنان و باشترین وێنە و ھتد…
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ناوی تۆ | |
---|---|
دەرھێنەر | ماکۆتۆ شینکای |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ماکۆتۆ شینکای |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | Radwimps |
وێنەگری سینەمایی | ماکۆتۆ شینکای |
مۆنتاژ | ماکۆتۆ شینکای |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | تۆھۆ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک[1] |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
داھات | $358.3 million[2] |
ئەکتەرەکان(ژاپۆنی)
ئەکتەرەکان(ئینگلیزی)
باس لە کوڕ و کچێکی دواناوەندی دەکات کوڕەکە لە تۆکیۆ دەژیت و کچەکەش گوندنیشنە، چەندەھا کیلۆمەتر لە یەک دوورن بەڵام بەھۆکارێکی سەیرەوە کە پاش ئەوەی ڕۆژێک لە خەو ھەلدەستنەوە دەبینن جەستەیان گۆڕدراوەتەوە بە ھۆکارێکی نادیار و بەمەش یەکتر دەناسن و پەیوەندی نێوانیان قووڵتر دەبێتەوە، دەبێت تا کەی بەردەوام بێت ئەو ڕووداوە، ئایا دەگەن بەچی و لەھەمووی گرنگتر ھۆکار چییە جەستەیان دەگۆڕدێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.