سیاسەتمەدارێکی عێراقی (١٨٨٨-١٩٥٨) From Wikipedia, the free encyclopedia
نووری پاشا ئەلسەعید (بە عەرەبی: نوري السعيد؛ لە دایکبووی ١٨٨٨ - مردووی ١٥ی جووڵای ١٩٥٨) سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
نووری سەعید سیاسەتمەداری عێراقی بوو لە سەردەمی ئیستعماری عێراق لەلایەن بریتانیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو. ئەو حەوت جار لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ ھەتا ١٩٥٨ بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق. نووری سەعید بە لایەنگری بریتانیا ناسراوە و دوژمنی زۆری لە نێو عێراقدا ھەبووە. ئەو لە بەر لایەنگری بریتانیا دوو جار ناچار بوو، ڕا بکات بەڵام ھەر دوو جار گەڕایەوە سەر کار. لە ساڵی ١٩٥٨ و لە دوای کوودتای عەبدولکەریم قاسم، نووری سەعید ویستی لە وڵات ڕا بکات بەڵام بە گوللە پێکرا و کوژرا. دواتریش تەرمەکەی کەوتە دەستی خەڵکی عێراق و کوت کوت کرایەوە.[1][2]
Political offices | ||
---|---|---|
لە پێش: ناجی سوەیدی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٣ی ئازاری ١٩٣٠ – ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ |
لە دوا: ناجی شەوکەت |
لە پێش: جەمیل مەدفەعی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٨ – ٣١ی ئازاری ١٩٤٠ |
لە دوا: ڕەشید عالی گەیلانی |
لە پێش: جەمیل مەدفەعی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٤٤ |
لە دوا: حەمدی پاچەچی |
لە پێش: ئەرشەد عومەری |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ – ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ |
لە دوا: ساڵح جەبر |
لە پێش: موزاحیم پاچەچی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ – ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ |
لە دوا: عەلی جەودەت ئەییووبی |
لە پێش: تۆفیق سوەیدی |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٥ی ئەیلوولی ١٩٥٠ – ١٢ی تەممووزی ١٩٥٢ |
لە دوا: مستەفا مەحموود عومەری |
لە پێش: ئەرشەد عومەری |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٤ی ئابی ١٩٥٤ – ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٥٧ |
لە دوا: عەلی جەودەت ئەییووبی |
لە پێش: عەبدولوەھاب مەرجان |
سەرۆک وەزیرانی عێراق ٣ی ئازاری ١٩٥٨ – ١٨ی ئایاری ١٩٥٨ |
لە دوا: ئەحمەد موختار بابان |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.