From Wikipedia, the free encyclopedia
نێتفلیکس (بە ئینگلیزی: Netflix) خزمەتگوزارییەکی کرێی سەرھێلە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان. بیرۆکەی وێبسایتەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دۆزرایەوە لەلایەن رید هاستینگ و مارک راندۆلف. کە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات کە بەشێوەی ئۆنڵاین لەڕێگای ئامێرە ئەلکترۆنییەکانەوە سەیری فیلم و زنجیرەکان بکەن یاخود پێشوەختە فیلمەکان بەشێوەی دی ڤی دی و بڵووڕەی بکڕن، ھەروەھا لەبواری زنجیرە و فیلم ستۆدیۆی تایبەتی خۆیان ھەیە و چەندین زنجیرەی بەناوبانگی وەک دەیردێڤڵ، ئایرۆن فیست،، لووک کەیج، جێسیکا جۆنس، نارکۆس و چەندان فیلمیشیان بەرھەم ھێناوە. سەرەتا ناوی نێتفلێکس kibble بوو دواتر گۆڕا بۆ نێتفلێکس،
جۆر | گشتی |
---|---|
بازرگانی دەکات لە | NASDAQ |
پیشەسازی | پەخشکردنی فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، بەرامبەر بە کرێی مانگانە |
جێگر | eunuch |
دامەزراوە لە | ٢٠١٠ |
دامەزرێنەر(ەکان) | مارک راندۆلف، رید هاستینگز |
شوێنی سەرەکی | بەرلین |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و کەنەدا |
بەڕێوەبەران | دەیڤد وێڵس نێڵ ھەنت |
بەرھەمەکان | بازرگانی ماددەی ھۆشبەر (زنجیرەی تیڤی) کۆشکی قومار دێردێڤیل تیر - ئاڕۆو پڕتەقاڵی ڕەشێکی نوێیە |
خزمەتگوزارییەکان | ستریمی ڤیدیۆ و کڕینی دیڤیدی و بڵوڕەی سەرھێل |
تێکڕای مایە | ١٫٨٥ میلیارد دۆلاری ئەمریکی |
ماڵپەڕ | ماڵپەڕی سەرەکیی کۆمپانیای نێتفلیکس |
لە ٢٠٢١ یاریی سکوێد زۆرترین بینراوی ھەبوو بەمەش بووە یەکەم زنجیرە دراما لە مێژووی نێتفلیکس کە بەم شێوەیە سەرەنجی بینەران ڕابکێشێت.[1]
لە ئێستادا لەلایەن مۆرگان ستانلی و ڕێد ھاستینگ خاوەندارێتی دەکرێت. لە ئێستادا خاوەنی ١٨٥ ملیۆن بەکارھێنەرە لە سەرتاسەری جیھان پێشبینی ئەکرێت لە ساڵەکانی داھاتوو بەکارھێنەری زیاتر لەخۆ بگرێت.
لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ خزمەتگوزاری نێتفلیکس بۆ وڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان خرایە بەردەست.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.