From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Confederate States of America) ئاماژەیە بۆ یەکگرتنی کۆمەڵێک لە یازدە ویلایەتی باشوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ بۆ ١٨٦٥.[1] ھۆکاری بوونی سێزدە ئەستێرە لە ئاڵای ویلایەتە کۆنفیدڕاڵەکاندا مەیل و ھاوئاھەنگی ھەردوو ویلایەتی کنتاکی و میزوری بوو، کە بەشێک لە ھاووڵاتییان پشتیوانی باکووریان دەکرد و بەشێکی دیکەیان پشتیوانی دەوڵەتە سەربەخۆخوازەکانی باشووریان دەکرد. جێفرسۆن دەیڤس لە سەردەمی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکادا سەرۆکی ئەمریکا بووە.[2] حکوومەتە خۆبەخۆیییەکەی لەلایەن ھیچ حکوومەتێکی جیھانەوە دانی پێدا نەنرا. دواجار بە شکستی سوپای باشوور لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، ئەم یەکە سیاسییە کێشەدارە و دەوڵەتە یاخیبووەکان گەڕانەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە شاری مۆنتگۆمێری بوو کە لە مانگی ئایاری ساڵی ١٨٦١ گۆڕدرا بۆ شاری ڕیچمەند، ڤیرجینیا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٨٦٠ ژمارەی دانیشتووانی شاری ڕیچمۆند ٣٧ ھەزار و ٩١٠ کەس بووە، بەمەش دەبێتە ٢٥ھەمین گەورەترین شاری ئەمریکا.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.