ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، کە یارییەکانی لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ تا ٨ی ئابی ٢٠٢١ شاری تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوەچوو[1] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جوولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جوولای ٢٠٢١ دواخرا.[2] ٦١٣ پێشبڕکێکار، (٢٨٥ پیاو و ٣٣٠ ژن) ڕکابەریان لە ٣٥ وەرزشدا کرد. بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا ژمارەی خانمە وەرزشوانەکان زیاتر بوو لە پیاوان، وەرزشوانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا (٣٩زێڕ و ٤١ زیو و ٣٣ برۆنزی) گەرانەوە وڵاتەکەی خۆیان،[3] بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا.