From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆراسان (بە فارسی: استان خراسان، گۆکردن یارمەتی·زانیاری) یەکێک لە پارێزگاکانی پێشووی ئێران بە ناوەندی مەشھەد بوو کە ھەتا ساڵی ٢٠٠٤ گەورەترین پارێزگای ئێران بوو، بەڵام دواتر بە سێ پارێزگا دابەشکرا. ناوی خۆراسان لە زمانی فارسیدا بە مانای ئەم شوێنەیە کە خۆر تێیدا ھەڵدێت.[3] ئەم ناوە یەکەمین کەڕەت لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لەسەر پارێزگای ڕۆژھەڵاتی پارس داندرا[4] و لە ئاخرەکانی سەدەکانی ناوین بۆ ناوچەی دەوروبەری ماوەرانەھر بەکارھێنرا.[5][6][7]
پارێزگای خۆراسان
استان خراسان | |
---|---|
وڵات | ئێران |
ھەڵوەشانەوە | ئەیلوولی ٢٠٠٤ |
پایتەخت | مەشھەد |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٩٨٬٤٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٥٬٢٤٤ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٨،٠٦٦،٤٩١[1] |
ناوچەی کاتی | UTC+٠٣:٣٠ (IRST) |
• ھاوین (DST) | UTC+٠٤:٣٠ (IRST) |
زمان(ەکان) | فارسی، کوردیی باکووری، تورکیی خۆراسانی، تورکمانی[2] |
ئایین(ەکان) | ئیسلامی شیعە، سوننە، مەسیحییەت، جوو[2] |
زۆربەی خەڵکی پارێزگاکە لە موسڵمانانی شیعە پێکدەھاتن،[8] ئەم پارێزگایە بەشی ڕۆژاوای خۆراسانی گەورەی مێژویی لەبەر خۆی دەگرت.[9] سنوورەکانی نوێی پارێزگای خۆراسانی ئێران بە جۆری فەرمی لە ئاخرەکانی سەدەی نۆزدەھەم داندرا.[4] لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەم پارێزگایە بە سێ بەشی جیا دابەشکرا.[10]
ئەم پارێزگایە ئێستا بە سێ پارێزگا دابەشکراوە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.