From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڤڵی یەکەم ( بە ڕووسی: Па́вел I Петро́вич، لاتینی: Pavel I Petrovich؛ 1ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤ – ٢٣ی ئازاری ١٨٠١) لە ساڵی ١٧٩٦ تا ساڵی ١٨٠١ ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە. بە فەرمی، ئەو تاکە کوڕی پیتەری سێیەم و کاترینای دووەم بوو.[1][2] پاڤڵ زۆربەی ژیانی لە ژێر چاودێری دایکیدا ماوەتەوە و بەخێو کراوە. ئەو یاساکانی جێنشینی بۆ تەختی ڕووسیا پەسەند کرد، یاساکان تا کۆتایی دەسەڵاتی ڕۆمانۆڤ و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەردەوام بوون. ھەروەھا دەستوەردانی لە شەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسی کرد، لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆیدا.[3][4][5]
پاڤڵی یەکەم Павел I | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئیمپڕاتۆری ڕووسیا | |||||
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٦ ٢١ی ئازاری ١٨٠١ | ||||
ڕووسیا | ٥ی نیسانی ١٧٩٧ | ||||
پێشوو | کاترینای مەزن | ||||
جێگر | ئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا | ||||
| |||||
باوک | پیتەری سێیەمی ڕووسیا | ||||
دایک | کاترینای دووەمی ڕووسیا | ||||
لەدایکبوون | ١ی تشرینی یەکەمی ١٧٥٤ سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا | ||||
مردن | ٢٤ی ئازاری ١٨٠١ ساڵ ژیاوە) سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا | (٤٦||||
ناشتن | کاتێدڕاڵی پاڤڵ و پیتەر، سانت پیتەرزبۆرگ | ||||
ئایین | ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی | ||||
واژوو |
سیاسەتی دەرەوەی سەرەتایی پاڤڵ، تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانرێت وەک کاردانەوەیەک لە دژی سیاسەتی دایکی سەیر بکرێت. لە سیاسەتی دەرەوەدا، پاڤڵ پێی وابوو لەبری ئەوەی ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی، بکەوێتە پەلاماردان و شەڕ کردنەوە لەگەڵ وڵاتان وەک زلھێزێکی گەورەی جیھان، پێی باش بوو ڕێگای ئاشتیانە و دیبلۆماسیانە بگرێتەبەر. ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، ھەموو سەربازەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕووسیا کشاندەوە، لەو یەکە سەربازییانەش ئەو سەربازانە بوون کە کاترینی دووەم بۆ داگیرکردنی ئێرانی قاجاڕی لە ڕێگەی قەوقازەوە ناردبوونی، ھەروەھا کشاندنەوەی ئەو ٦٠ ھەزار سەربازەی کە بۆ ھێرش کردنە سەر فەرەنسییەکان نێردرا بوون.[6][7] جگە لەمە پاڤڵ دەیزانی فراوانبوونی فەرەنسا زیان بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەگەیەنێت، بەڵام نەشیدەویست ھاوشێوەی سیاسەتی دایکی بکات، چونکە بە توندی دژی شەڕی فراوانخوازی بوو. و پێی وابوو کە ڕووسیا پێویستی بە چاکسازیی گەورەی حکومی و سەربازی نێوخۆیی ھەیە بۆ ئەوەی لە داڕمانی ئابووری و شۆڕش و یاخیبوون دوور بکەوێتەوە.[8][9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.