![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/da/%25D9%2582%25D8%25AA%25D9%2587_%25DA%2586%25D8%25B1%25D9%2585%25DB%258C_%25DA%25A9%25D8%25B1%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586%25D8%25B4%25D8%25A7%25D9%2587.jpg/640px-%25D9%2582%25D8%25AA%25D9%2587_%25DA%2586%25D8%25B1%25D9%2585%25DB%258C_%25DA%25A9%25D8%25B1%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586%25D8%25B4%25D8%25A7%25D9%2587.jpg&w=640&q=50)
پەڕاو
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڕاو زنجێرەکێوێک لە ناوچەی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە باکووری ڕۆژاوا ھەتا باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کرماشان[1] بە درێژاییی نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر و پانتاییی نزیکەی ٩٨٠ کیلۆمەتر کێشراوە و بەشێک لە زنجێرەچیای زاگرۆس بە ئەژمار دێت.[2] زنجێرەکێوی پەڕاو لە باکووری ڕۆژاوا دەلکێتەوە بە زنجێرەکێوی شاھۆ، و لە باشووری ڕۆژھەڵاتیش ڕۆباری گاماسیاو لە زنجێرەکێوی گەڕین جیای دەکاتەوە. گوندستانەکانی پایرەوەن و ناودەروەن لە باشووری ڕۆژاوا و گوندستانەکانی دینەوەر و بێڵەوەر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم کوێستانەدا داکەوتنەوە.[1] لووتکەی پەڕاو بە بەرزاییی ٣٤١٥ مەتر لە ئاستی زەریا بەرزترین لووتکەی ئەو زنجێرەکێوەیە و ھەروەھا بەرزترین لووتکەی پارێزگای کرماشان[3] و یەکێک لە ١٥١٥ لووتکەی زۆر بەرجەستەی جیھان بە ئەژمار دێت.[4] لووتکەی قوتەچەرمی لە زنجێرەکێوی پەڕاو وەکوو یەکێک لە ھێماکانی شار و پارێزگای کرماشان بە کار ھاتووە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/da/%D9%82%D8%AA%D9%87_%DA%86%D8%B1%D9%85%DB%8C_%DA%A9%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%B4%D8%A7%D9%87.jpg/640px-%D9%82%D8%AA%D9%87_%DA%86%D8%B1%D9%85%DB%8C_%DA%A9%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%B4%D8%A7%D9%87.jpg)