چارڵز داروین
سروشتخوازی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
چارڵز ڕۆبێرت داروین (بە ئینگلیزی: Charles Robert Darwin)، (١٢ی فێبریەی ١٨٠٩ -١٩ی ئەپریلی ١٨٨٢) بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت؛ خەڵکی ئینگلیز، ئەو کەسایەتییە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە درێژەی زەمەندا پێگەیشتوون. لە ساڵانی ١٩٣٠دا کاتێ تێۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی وەک ھۆی سەرەکی پرۆسەی پێگەیشتن خستە بەردەستی ھەموان، ئەو ڕاستییەی کە پێگەیشتن ڕووی داوە لە لایەن کۆمەڵەی زانایان و ھەروا جەماوەر پەسندکرا لە کاتی ژیانی خۆیدا و ئێستاش ھەر ئەوە بنەمای تێئۆریای نوێی پێگەیشتنە. لە نمای ڕوونترەوە، دۆزینەوەکەی داروین، یەکخستنی تئۆریاکانی زانستی ژیان و خستنە بەرچاوی وەسفی ھۆدار بۆ جۆربەجۆری ژیان بوو.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
چارڵز داروین Charles Darwin | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ی شوباتی ١٨٠٩ شریوزبوری، شرۆپشایەر، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٩ی نیسانی ١٨٨٢. (٧٣ ساڵ) داون ھاوس، دۆون، کەنت، شانشینی یەکگرتوو |
نیشتەجێ | ئینگلتەرا |
نەتەوە | ئینگلیز |
بواری زانستی | سروشتزان |
شوێنی کار | کۆمەڵگای زەویناسی لەندەن |
ڕاوێژکاری پەیمانگا | جۆن ستیڤنس ھێنسلۆ، ئادام سێدویک |
ناسراو بە ھۆی | The Voyage of the Beagle On the Origin of Species evolution by natural selection, common descentThe Voyage of the Beagle On the Origin of Species evolution by natural selection, common descent |
کاریگەر بووە بە | ئەلیکساندەر ڤۆن ھومبۆڵد جۆن ھێرچڵ چارلس لیل |
کاریگەری بووە لەسەر | Joseph Dalton Hooker Thomas Henry Huxley George Romanes Ernst Haeckel Sir John Lubbock |
خەڵاتەکانی | مەدالیای ڕۆیاڵ (١٨٥٣) مدالیای ولاستۆن (١٨٥٩) مەدالیای کۆپلی (١٨٦٤) |
خێزان | ئێمما داروین (ھاوسەر) (١٨٣٩–١٨٩٦) |
واژوو |
داروین خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئدینبوورگ Edinburgh University جێ دەھێڵی بۆ بەداچوونی خوێندن سەبارەت بە گیانلەبەرە بێ ئێسکەکانی ژێر دەریا و دواتر یارمەتی زانکۆی کەمبریج ھانی دەدات بۆ خوێندنی لە بواری زانستی سروشتدا. ئەو سەفەرە ٥ساڵە دەریایییەی وای لێدەکا وەک زەویناسێکی بەتوانا ڕوانگەکانی و تیئۆریاکانی پاڵپشتی لە تیئۆریای یەکگرتوویی uniformitarian چارڵز لیل Charles Lyell دەکرد و ھەروا بڵاو کردنەوەی گۆڤاری سەفەرەکەی ناسراوی کرد. بە دیتنی بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی ژیانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی فوسیل لە سەفەرەکەیدا سەڕی سووڕ دەمێنێ و بە دواداچوونی گۆڕانی چەشنەکان دەکات و ئەوە تیئۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی خستە مێشکییەوە لە ساڵی ١٨٣٨دا. ئەگەرچی زۆر سەبارەت بە تیۆرییەکەی لەگەڵ چەندین زانای بواری سروشت وتووێژی بوو، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵەنەوی زیاتر بوو و کارە زەویناسییەکانی پێشەنگی بوو. لە ١٨٥٨دا کاتێ ئالفرێد ڕاسێڵ والاس Alfred Russel Wallace لە وتارێکدا تئۆریای یەکسانی وەک ڕای خۆی، بە خێرایی ھەردوو تیئۆریاکەیان بڵاو کردەوە.
کتێبەکەی لە ساڵی ١٨٥٩ لەسەر سەرچاوەی چەشنەکان دامەزرێنەر باسی تەکامۆڵی نەژادی بوو بە پێداچوونەوەیەک وەک لێکدانەوەیەکی زانستی سەرکەوتوو سەبارەت بە جیاوازی لە سروشتدا. ھەروا لێکدانەوەی پێگەیشتنی ئینسانی کرد لە ھەلبژاردن لە سێکسدا لە نەژادی بنیام و ھەڵبژاردن سەبارەت بە سێکس و بە شوێن ئەودا بەیانی ھەستۆکە لە ئینسان و ئاژەڵ. لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە گیاکان لە زنجیرە کتێبێکدا بڵاوکرایەوە و لە دوایین کتێبەکەی باسی گرمبوونی زەوی و کاریگەرییەکی لە سەر خۆڵ کرد.