چاندلەر بینگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
چاندلەر مورێل بینگ : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکانە کە لەلایەن ماسیۆ پێریەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
چاندلەر خێزانێکی سێ کەسیەوە هاتووە و دایکی نوسەری ڕۆمانە وروژێنەرەکانە و باوکی هاوڕەگەزبازە و تاکە منداڵی خێزانەکەیەتی و کاتێک نۆ ساڵ بووە دایک و باوکی لە ڕۆژێکی پشودا هەواڵی پێدەدەن کە لێکجیادەبنەوە بۆیە چاندلەر لەو کاتەوە دەست دەکات بە جگەرەکێشان و دواتریش حەز بە ڕۆژە پیرۆزە پشووەکان ناکات ، چاندلەر شیکەرەوەی داتاو ژمارای کۆمپانیایەکی گەورەیە ئەوەی جێی سەرنجە هاوڕیکانی دوای چەند ساڵ هاوڕێیەتیان نازانن پیشەکەی بە تەواوەتی چییە و ڕەیچڵ و مۆنیکا لە کاتی یاریەکدا تیا دەمێنن و نازانن چکارەیە و ڕەیچڵ دەڵێت کارەکەی پەیوەندی بە ژمارەوە هەیە[1]
جۆیی باشترین هاوڕێی چاندلەرەو بۆ ماوەیەکی درێژ پێکەوە دەژین و یەکەمین دیداریان کاتێکە کە چاندلەر بە دوای هاوماڵێکدا دەگەڕێت و جۆیی لە یەکەم یەکتربینیندا پێی دەڵێت ''کێشەم نییە لەگەڵ هاوڕەگەزبازبوونتا'' [2]، چاندلەر دواتر بۆی دەزانێت زۆرکەسی دیش کاتێک بینیویانە وایانزانیوە هاوڕەگەزبازە[3]
چاندلەر هەمیشە تەشەر و تانە دەدات لە هاوڕێکانی و بۆیە ڕۆس گرەوی لەگەڵ دەکات لەسەر بڕێک پارە کە دەبێت تا یەک هەفتە گاڵتە بە هاوڕێکانی نەکات و کۆمێنت نەدات لەسەریان ، بەڵام چاندلەر خۆی پێناگیرێت و گرەوە دەدۆڕێنێت[4]، کارەکتەری چاندلەر لەلای خەڵکی زۆر خۆشەویست بووە و زۆر لەبینەرانی سیتکەم پێیانوایە چاندلەر پاشای کۆمێنت و تەشەرە[5][6]