چاو
ئەندامی بینین From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندامی بینین From Wikipedia, the free encyclopedia
چاو ئەندامی بینینە. چاوەکان ڕووناکی ئەناسن و ئەیگۆڕن بۆ سەر تەحریکێکی کیمیایی-ئێلیکتریکی لە دەمارەخانەکاندا. لە گیانەوەرانی زۆر سادەدا تەنها ئەرکی دەمارەخانەکانی چاو، فامکردنی جووڵە و تەکان لە ڕێگای بینینەوەیە، ئەم گیانەوەرانە هەست بە هیچ وردەکارییەک لە بینینی شتەکاندا ناکەن. لە گیانەوەرانی پێشکەوتوودا چاو، نوور لە دەوروبەر کۆ دەکاتەوە، لە ڕێگای کۆرنیا و لێنزەوە موتەمەرکزی دەکاتە سەر تۆڕەی چاو، لە تۆڕەی چاو لە ڕێگای دەمارەخانەکان کە هەست بە نوور ئەکەن، ئەم وێنە موتەمەرکزکراوە، ئەگۆڕێت بۆ سەر سیگناڵێکی کیمیایی-ئێلێکتریکی و لە ڕێگای دەماری بیناییەوە ڕەوانەی مێشک ئەکرێت. کە لەوێدا فامبوونی وێنە ڕوو ئەدات و گیانەوەت ئەزانێت کە چی ئەبینێت. ٩٦% حەیوانەکان خاوەنی بەشێکی پێشکەوتوون لە مێشکیاندا بۆ فامکردنی نوور و بینین[1]
سادەترین چاو هی ئەو میکڕۆئۆرگانیزمانەیە کە تەنها دەتوانن ڕووناکی لە تاریکی جیا بکەنەوە و ئیتر هیچ نابینن. هەرچی گیانەوەر پێشکەوتووتر بێت خاوەنی سیستەمێکی بینایی پێشکەوتووتریشە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.