![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/98/Original_Fourteen_Point_Speech_page1.pdf/page1-640px-Original_Fourteen_Point_Speech_page1.pdf.jpg&w=640&q=50)
چواردە خاڵەکەی ویڵسن
From Wikipedia, the free encyclopedia
چواردە خاڵەکەی ویڵسن بریتیە لەو چواردە بنەمایەی کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وودرۆ ویڵسن کۆنگرێسی پێ کۆکردەوە لە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٩١٨دا. ئەم خاڵانە بە وتەی ویلسۆن بۆ پاراستنی ئاشتی لە دنیای دوای شەڕی جیھانیی یەکەم دابین کرابوون. لە خاڵی ١٢یەمی بڕیارنامە ئاماژە بە سەربەخۆیی نەتەوەکانی ژێر دەستی عوسمانی کراوە کە کوردیش یەکێک بووە لەو نەتەوانە. دواتر ئەم مافە سەربەخۆییە بۆ کوردەکان لە پەیمانی سیڤەردا بەدی ھات.[1] نەخشەیەکیشی خستە بەردەم کۆنگرێس بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی کوردستانی گەورە.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/98/Original_Fourteen_Point_Speech_page1.pdf/page1-640px-Original_Fourteen_Point_Speech_page1.pdf.jpg)