ڕابی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕابی یان حاخام سەرکردەیەکی ئایینی یان مامۆستایەکی ئایینییە لە ئایینی جودا.[1] دوای خولێکی لێکۆڵینەوە لە دەقە جوولەکەکانی وەک تەلموود مرۆڤ دەبێتە ڕابی بە دەستنیشانکردنی لەلایەن ڕابیێکی دیکەوە – کە بە سێمیخا ناسراوە – فۆڕمی بنەڕەتی ڕابی لە سەردەمی فەڕیسییەکان (١٦٧ پ.ز -٧٣ز) و تەلمودی (٧٠–٦٤٠ز) پەرەی سەند، کاتێک مامۆستا فێربووەکان کۆدەبوونەوە بۆ کۆدکردنی یاسا نووسراو و زارەکییەکانی ئایینی جوولەکایەتی.