From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕوت پێری (بە ئینگلیزی: Ruth Perry؛ لە دایکبووی ١٧ی تەممووزی ١٩٣٩ - مردووی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) ژنە سیاسەتوانی لیبێریاییە، ئەو لە ماوەی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ تاکوو ٢ی ئابی ١٩٩٧ سەرۆکی ئەنجومەنی وڵاتی لیبێریا بوو (ھاوتای سەرۆکی وڵات).[1] ئەو لەکۆتاییەکانی شەڕی ناوخۆیی لیبێریا لەو پۆستەدا بوو، لە ماوەی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٥، بۆ یانزدە جار ھەوڵی نێونەتەوەیی درا بۆ کۆتایی ھێنان بەو شەڕە.
ڕوت پێری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩ Grand Cape Mount County، لیبێریا |
مردن | ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ساڵ ژیاوە) کۆڵومبس، ئۆھایۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٧٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ruth Sando Fahnbullah |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | President of Liberia، Member of the Senate of Liberia |
پەروەردە | University of Liberia |
ئەندامی حیزبی | Unity Party |
ئایین | ئیسلام |
ڕوت بە یەکەم سەرۆکی ژن لە لیبێریا و تەواوی ئەفریقا دادەنرێت. دواتر ھەر لە لیبێریا لەڕێی ھەڵبژاردنەوە ئاڵن جۆنسن سیرلیف وەک دووەم سەرۆکی ژن لەوڵاتەکەیدا دیاری کرا.[2][3]
ڕوت لە قوتابخانە ڕۆمان کاتۆلیکییەکان دەستی بە خوێندن کرد، دواتر لە زانکۆی لیبێریا خوێندنی مامۆستایی تەواو کرد و لە قوتابخانەی سەرەتایی وانەی گوتووەتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.