دراوی فەرمی وڵاتی هیندستان From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووپیەی ھیندی (ھێما: ₹؛ کۆد: INR) دراوی فەرمی وڵاتی ھیندستانە. یەک ڕووپیە دابەش دەبێت بۆ ١٠٠ پەیسە (بچووکترین یەکەی دراو وەک فلس). لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری ئەوە درا کە ١ ڕووپیە بکرێتە نزمترین ئاستی دراوی ھیندستان. دڵنیایی بەھای دراوەکە لەلایەن بانکی یەدەگی ھیندستان سەرپەرشتی دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٠، ھێمای نوێی ڕووپیە (₹) پەسەندکرا، دیزاینەکەی لەلایەن دیزاینەر ئودایا کومار بۆ کرا.
لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، حکوومەتی ھیندستان ڕایگەیاند کە دراوەکانی ٥٠٠ و ١٠٠٠ ڕووپیەیی دەکشێنێتەوە،[1][2] لەژێر کاریگەری ئەو بڕیارە لە ھەمان شەودا ئەو دوو دراوە لە بەکارھێنان پەک خران.[3] دواتر لە ١٠ی تشرینی دووەم، دیزاینی نوێی بەھای ٥٠٠ و ٢٠٠٠ ڕووپیەیی دەرچوون.[4][5] چیتر دراوێک بە بەھای ١٠٠٠ ڕووپیەیی نەما.[6] لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧، دراوی نوێی ٢٠٠ ڕووپیەی لەسەر خواستەکان زیادکرا.[7] لە تەممووزی ٢٠١٨، دیزاینی نوێی ١٠٠ ڕووپیەیی دەرچوو.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.