فیلمێکی ٢٠١٩ی دەرھێنراو لەلایەن کوێنتین تارانتینۆ From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود[kurdish-alpha 1] فیلمێکی ٢٠١٩ی کۆمێدی درامییە، لە دەرھێنان و نووسینی کوێنتن تارانتینۆ. فیلمەکە بەرھەمی کۆڵۆمبیا پیکچەرز، بۆنا فیلم گرووپ، ھێیدەی فیلمز و ڤیژیۆنا ڕۆمانتیکایە و لەلایەن سۆنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، بەرھەمێکی نێودەوڵەتی ھاوبەشە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، چین. فیلمەکە خاوەن کاستێکی گەورەی پڕ ئەستێرەیە لە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، براد پیت، مارگۆو ڕۆبی. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە ساڵی ١٩٦٩ی لۆس ئانجلەس دەکات کە تێیدا ئەکتەرێکی کەسایەتیی کە بەرەبەرە ناوبانگی لەدەست دەدات لەگەڵ ستەنتەکەی ھەوڵی ڕاھاتن لە گۆڕانە خێراکانی ناو بواری فیلمسازی دەدەن، ھەڕەشەکانی بکوژەکانی تەیتیش بەسەریانەوەن. تێیدا «ھەر یەکەو خاوەن چیرۆکێکی تایبەتی خۆیەتی لەشێوەی چیرۆکی خەیاڵی ھاوچەرخدا و ھەمووشیان بە جۆرێک سوپاسگوزاری کۆتا ساتەکانی سەردەمە زێڕینەکەی ھۆڵیوود دەکەن.»[5][6][7]
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود | |
---|---|
دەرھێنەر | کوێنتن تارانتینۆ |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | کوێنتین تارانتینۆ
|
ئەکتەران |
|
وێنەگری سینەمایی | ڕۆبێرت ڕیچاردسن |
مۆنتاژ | فرێد ڕاسکین |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٦١ خولەک[1] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی
|
تێچوون | ٩٠–٩٦ ملیۆن دۆلار[3]
|
داھات | ٣٧٤٬٦ ملیۆن دۆلار[4]
|
فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا ڕاگەیاندراو، یەکەم فیلمی دەرھێنەر کوێنتین تارانتینۆیە کەوا لەگەڵ بۆب و ھارڤی واینستیندا ھاوبەش نەبێت، چونکە تارانتینۆ بڕیاریدا کە لەمەودوا کاری ھاوبەشیان لەگەڵدا نەکات دوای ئەوەی کە ھاڕڤی واینستین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خرایە پاڵ. دوای شەڕە پێشنیارێک لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانەوە، سۆنی پیکچەرز توانی مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە وەربگرێت، دوای ئەوەی بە زۆربەی مەرجەکانی تارانتینۆ ڕازی بوون، وەک مافی تایبەتیی فاینەڵ کەت. پیت، دیکاپریۆ، ڕۆبی، زۆوی بێڵ، کەرت ڕەسڵ، و ئەوانی دیکە بەژداری کاستەکەیان کرد لەنێوان کانووی دووەم بۆ حوزەیرانی ٢٠١٨. وێنەگرتنی سەرەکی لە حوزەیرانی ٢٠١٨ دەستی پێکرد لە چواردەوری لۆس ئانجلەس و لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ کۆتایی پێھات. ئەم فیلمە کۆتا فیلم بوو کە لووک پێری تێدابێت، کە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد. فیلمەکە پێشکەشە بە ئەو.
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود لە فێستیڤاڵی فیلمی کاندا نمایش کرا لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩، و لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە سینەماکانی ئەمریکا پەخشکرا، و لە ١٤ی ئابیشدا لە شانشینی یەکگرتوو پەخشکرا. داھاتی جیھانی فیلمەکە بریتی بوو ٣٧٤ ملیۆن دۆلار و بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی بۆ دەرھێنان و سیناریۆنووسی تارانتینۆ، نواندن (بەتایبەتی نواندنی دیکاپریۆ و پیت)، سینەماتۆگرافی، ساوندتراک، نەخشاندنی دەنگی، نەخشاندنی جلوبەرگ، و بەرھەمھێنان. لە سەروو ھەموو خەڵاتەکانییەوە، فیلمەکە لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکا و دەستەی پێداچوونەوەی نێودەوڵەتی ھەڵبژێردرا وەک یەکێک لە دە باشترین فیلمەکانی ساڵ. بووە خاوەنی ١٠ پاڵاوتنی لە ٩٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، بۆ خەڵاتی باشترین وێنە، و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت (پیت) و باشترین نەخشاندنی بەرھەمھێنانی بردەوە. ھەروەھا خەڵاتی باشترین وێنەی جووڵاو – موزیکاڵ یان کۆمێدیا، باشترین سیناریۆ، و باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بردەوە (پیت) لە ٧٧ەم خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب.
بەڕۆمانکردنێکی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود، نووسراو لەلایەن تارانتینۆ لە یەکەم کاری وەک نووسەر، لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوبوویەوە.[8] زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەناوی یاسای پاداشت، کە لە پەخشێکی تەلەڤیزیۆنییەوە وەرگیراوە کە لە فیپمەکەدا دەردەکەوێت، ئێستا لەلایەن تارانتینۆوە بەرھەم دێت[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.