ڕێککەوتنی ئۆسلۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ (بە ئینگلیزی: Oslo Accords) جووتێک ڕێککەوتنن لە نێوان ئیسرائیل و ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین ڕێککەوتنی ئۆسلۆی یەکەم، کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە واشینگتن دی سی واژوو کرا[1] و ڕێککەوتنی ئۆسلۆی دووەم کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری تەبا لە میسر واژوو کرا.[2] ئەوان سەرەتای پرۆسەی ئۆسلۆ بوون، کە پرۆسەیەکی ئاشتی بە ئامانجی گەیشتن بە پەیماننامەیەکی ئاشتی کە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ٢٤٢ و بڕیارنامەی ٣٣٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا بەدیھێنانی «مافی گەلی فەلەستین بۆ چارەی خۆنووسین» دامەزراوە.