From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤاندێ ماتەرەم (واتە: کڕنووشت ببۆ دەبەم، دایە) شیعرێکە بەزمانی سانسکریتی لەلایەن شاعیری هیندی بانکیم چاندرا چاتەرجی لە دەیەی ١٨٧٠ نووسراوە، دواتر لە ڕۆمانێکی خۆیدا بەزمانی بەنگالی بەناوی "ئەناندمات" لە ساڵی ١٨٨٢ دووبارە بەکاری هێنایەوە.[1][2] لە ساڵی ١٨٩٦، شیعرەکە بۆیەکەمینجار بەشێوەی گۆرانی لەلایەن ڕابیندرانات تاگۆر وترا.[3][4] لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٧، دوو بڕگەی یەکەمی گۆرانییەکە کران بە گۆرانی نیشتمانی هیندی، ئەمەش بەماوەیەک بوو پێش کۆتایی هاتنی سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە هیندستان.[5][6][7]
ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠، ئەنجومەنی دەستووری هیندستان گۆرانی ڤاندێ ماتەرەمی بەفەرمی کردە گۆرانی نیشتمانی. لەم بۆنەیەدا، ڕاجێندرا پراساد کە یەکەم سەرۆککۆماری هیندستان بوو، وتی کە ئەم گۆرانییە هاوشانی سروودی نیشتمانی "جانا گانا مانا" بەیەکسانی ڕێزی لێدەنرێت. سەرباری ئەوانەش لە دەستووری هیندستان، هیچ ئاماژەیەک بە ناوی گۆرانی نیشتمانی نەکراوە.[8][9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.