From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین یاکۆبسدۆتیر (Katrín Jakobsdóttir؛ لە دایکبووی ١ی شووباتی ١٩٧٦) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە،[1] ئەو لەوەتەی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بووەتە ٢٨ەمین سەرۆک وەزیرانی ئایسلەند.[2] ئەو لەوەتەی ٢٠١٧ ئەندام پەرلەمانە وەک نوێنەری شاری ڕێکیاڤیک. ئەو لەوەتەی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٣ بووەتە سەرۆکی بزووتننەوەی سەوزی چەپ. کاترین لە ماوەی ٢ی شووباتی ٢٠٠٩ تاوەکوو ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ بوو بە وەزیری پەروەردە، زانست و کەلتووری ئایسلەند.[3] کاترین لە ڕۆژی ١٩ی شووباتی ٢٠٢٠، بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ژنە سەرکردەکانی جیهان، ئەنجومەنێکە بۆ کۆکردنەوە ئەو ژنانەی کە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی وڵاتانی جیهان بوون.[4]
کاترین یاکۆبسدۆتیر | |
---|---|
بە ئیسلەندی: Katrín Jakobsdóttir | |
لەدایکبوون | ڕێکیاڤیک، ئایسلەند | ١ی شوباتی ١٩٧٦
Patronym or matronym | Jakobsdóttir |
دایک | Signy Thoroddsen |
پیشە | سیاسەتوان، ژینگەپارێز |
شوێنی کارکردن | Reykjavík University، University of Iceland |
پەروەردە | University of Iceland، University of Iceland |
ئەندامی حیزبی | Left-Green Movement |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:katrinja@althingi.is |
کاترین یاکۆبسدۆتیر لە زانکۆی ئایسلەند، لە ساڵی ١٩٩٩ بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئایسلەندی (سەرەک) و فەڕەنسی (لاوەکی) بەدەستهێنا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤، لە هەمان زانکۆ ماستەری لە وێژەی ئایسلەندی وەرگرت. کاترین لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ لە چەند زانکۆیەک بووەتە مامۆستای زانکۆ.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.