کارناتاکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
کارناتاکا ویلایەتێکە لە کۆماری ھیندستان. ڕووبەرەکەی ٧٤ ھەزار و 74,122 square miles (191,980 km2). لە سوریا گەورەترە بەڵام لە سەنیگال بچووکترە. لە جوگرافیای نەریتی ھیندستاندا بەشێکە لە ناوچەی باشوور. ٣١ قەزای ھەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦١٫١ ملیۆن کەسە.[1] وەزیری سەرەکی ئێستای ویلایەتەکە باساڤاراج بۆمای لە پارتی بەھاراتیا جاناتا (BJP)یە.[2] بەنگالۆر پایتەختی ویلایەتی کارناتاکایە. ھەروەھا بە پایتەختی ئایتی ھیندستان ناسراوە. میسۆر، مانگالۆر، ھوبلی-دارواد، کالابورگی و ھۆسپێت شارە گەورەکانی تری کارناتاکان. شوێنەکانی بینین لە کارناتاکا بریتین لە بەنگالۆر، میسۆر، ھامپی، بیجاپور، بێلور/ھالێبید، شیڤامۆگا، ساناتی (یادگیر) وشراڤانابێلاگۆلا. باخچەی ڕوەکی لالباگ، بادامی و ئاوی جۆگ ھەندێک لە شوێنە گەشتیارییە ناسراوەکانی کارناتاکان. زمانی کەنەدا زمانی فەرمی ویلایەتەکەیە و دیارترین زمانە کە خەڵکی کارناتاکا قسەی پێدەکەن. ھەروەھا لە زمانەکانی کارانتاکا بە زمانی تیلوگو، تامیل، ماراتی، ھیندی و مالایالم قسە دەکرێن.[3] زمانی کەنەدی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ھیندستان ڕاگەیەندراوە. زۆرترین ژمارەی خەڵاتی گنانپیتی بەدەستھێناوە - ٨، کە دەبەخشرێتە نووسەران.[4]کارناتاکا لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ دەریای عەرەبی، لە باکووری ڕۆژاوای گۆا، لە باکوورەوە لەگەڵ ماھاراشترا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ تێلانگانا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەندرە پرادێش، لە باشوورەوە لەگەڵ تامیل نادو و لە باشووری ڕۆژاوای کیرالا. لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە، کارناتاکا لە کەنارەکانی دەریای عەرەبی، غاتەکانی ڕۆژاوا، فەلاتی دەکان و غاتەکانی ڕۆژھەڵات پێکدێت. مێژووی کارناتاکا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی پێش زایین. یەک لە دوای یەک کارگێڕانی بەتوانا لە ھۆیسالا و چالوکیا و فەرمانڕەوا بەھێزەکانی ڤیجایاناگارا، تا ھاتنی موغەکان لە سەدەی ١٧ و ئینگلیزەکان لە سەدەی ١٨ بەشدارییان کردووە لە تێکەڵکردنی کولتوور و میرات کە ھێندەی دەوڵەمەندە بە ھەمان شێوەی کۆن.
کارناتاکا | |
---|---|
ویلایەتی ھیندستان | |
وڵات | ھیندستان |
ناوچە | باشووری ھیندستان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٩١٩٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٤٬١٢٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٦١٬٠٩٥٬٢٩٧[1] |
ناوچەی کاتی | UTC+٠٥:٣٠ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.