From Wikipedia, the free encyclopedia
کانیێ ئۆماری وێست (لەدایکبووی ٨ ی تەممووزی ١٩٧٧) ھونەرمەندێکی ئەمریکی ڕاپەڕ، نووسەری گۆرانی، دیزاینەر جلوبەرگە. سەرەتا وێست وەک بەرھەممھێنەری (ڕۆکا فێڵا) ناوبانگ دەکرد.[1][2][3] دواتر سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا کاتێک کاری لەسەر گۆرانییەکەی (جەی زی) کرد کە لە ساڵی ٢٠٠١ دەرچوو بەناوی "BluePrint"، و کارکردن بۆ ھونەرمدانی تری وەک لوداکریس،
کانیێ وێست Kanye West | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | کانیێ ئۆماری وێست |
لەدایکبووی | ٨ی حوزەیرانی ١٩٧٧ |
بنەچە | دیترۆیت، میشیگان، ئەمریکا. |
چەشنەکان | ھیپۆپ |
کۆمپانیاکان |
|
وێست لە ویلایەتی شیکاگۆ، ئیلنۆیس، دەست بە گوتنی ڕاپ کردووە لە پۆلی سێیەمی سەرەتاییدا. ھەرچەندە وێست دەیویست ببێت بە ڕاپەڕ، بەڵام ئەم ھەلەی بۆ نەدەگونجا لەسەرەتادا، بۆیە کاری بەرھەمھێنانی دەکرد، تاکو دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم ئەلبووی خۆی بەرھەمھێنا.
وێست یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی کە زۆرترین بەرھەمیان فرۆشتووە، ئەویش دوای ئەوەی ٢١ ملیۆن ئەلبووم و ١٠٠ ملیۆن ئەلبوومی دیجیتاڵی فرۆشت. جگە لەوانەش توانیویەتی ٢١ خەڵاتی گرامی بباتەوە، کە ئەم ژمارەیەش دەیکاتە تاکە ھونەرمەند کە لەو تەمەنەدا ئەوەندە خەڵاتە گرامییەی بەدەستھێنابێ. گۆڤاری تایمی ئەمریکی ناوی وێستی لە لیستی کەسایەتییە کاریگەرەکان داناوە لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠١ و ٢٠١٤.
کانیێ لە ئێستادا لەگەڵ خانمە نمایشکار کیم کارداشیان ھاوسەرگیریان کردووە، بە یەکێک لە دووانە بەناوبانگەکانی ئەمریکا دادەنرێن، جگە لەوەش خاوەنی منداڵێکیشن بەیەکەوە.
لە ئاھەنگی خەڵاتەکانی کەناڵی MTV، کانیێ لە گوتەیەکی چاوەڕوان نەکراودا ئەوەی ڕاگەیاندا کە ساڵی ٢٠٢٢ خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەپاڵێوێت و متمانەیەکی زۆری بەخۆی ھەیە بۆ دەرچوون بە پلەی یەکەم.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.