کاوەی ئاسنگەر یان کاوەی ئاھینگەر کەسایەتییەکی ئەفسانەیی و قارەمانە لە شانامەی فەردۆسی، شانامەی ئەبوو مەنسووری، گەرشاسپنامە و شانامەی کوردی ، لەوانەیە کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی بێت. کاوە ھێمای پێشەنگی مرۆڤەکانە لە سەردەمی ئاسن و پیشەسازی لە دوای جەمشید و داخستنی نووری یەزدان لە پاشایەتییەوە کە لە دژی حوکمە چەوسێنەرەکەی زەحاک ھەڵات و بە ھاوکاری فەریدوون و گەلی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی نەتەوەیی دامەزراند.[1][2] دروشمی بزووتنەوەکەی ئاڵای کاویانی، بەرجلە (بەرھەڵبێن) چەرمەکەیەتی، کە بەسەر ڕمێکەوە ھەڵواسراوە.[3]
ئاسنگەر کاوەی ئاسنگەر قارەمانێکی ئەفسانەیی ئێران | |
---|---|
نەتەوە | کورد[ژێدەر پێویستە] |
ناوەکانی تر | ئاسنگەر |
کارە ناودارەکان | دەست پێکەری ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە زوحاک (ئەژدەھاک) |
بەرامبەر(ەکان) | ئەژدەھاک |
مناڵ(ەکان) | گوردۆ - قۆباد |
کاوە پەیامھێنەری دادخوازی بۆ سەربەخۆیی، ئازادی و دژایەتی بەرامبەر بە حکوومەتە نادادپەروەرەکانە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەلتووری ئێران و ھێمای ئیمپراتۆرییەکانی ئێران ھەبووە.[4] خەڵکی کوردستان جەژنی نەورۆز و وەستانی نەمامەکان ھاوکات لە کۆتایی حکوومەتی زەحاک دەزانن و ئاگر ھەڵدەکەن و ئاھەنگ دەگێڕن.[5][6] کاوە لەسەردەمی مێژوویی جۆراوجۆردا وەک سەرمەشقێک بۆ بزووتنەوە سیاسیی و کارە ھونەرییەکانی ئێران بەکارھاتووە.
ئەفسانەناسی
چیرۆکی ئەژدەھاک و کاوەی ئاسنگەر لە ھەردوو شانامەی فەردۆسی و شانامەی ئەبو مەنسووری کە ١٠٠ ساڵ پێشتر نووسراوە گێراوە. ژیانی کاوە لە گەرشاسپ نامەی ئەسەدی تۆسی بە وردی زیاتر دەدۆزرێتەوە.[1] ھەروەھا ڕەچەڵەک و ڕاپەڕینی کاوە لە شانامەی کوردیدا بەچەند جیاوازییەک دەگێڕرێتەوە. وا دیارە ھەرچۆنێک بێت مێژوونووسانی عەرەب و ئێران و فەردۆسی حیسابەکانیان لە کتێبی لادراوی بارەگای ساسانی خودای نامە گێڕاوەتەوە کە بە پێچەوانەی دابی ئایینی تێکستەکانی پەھلەوی کە ڕووداوەکانی پێش سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی، چیرۆکەکان بە شێوەیەکی زەمینی و ئیلھامھێنەری ڕووداوە مێژوویییەکانی سەردەمی ساسانیان بە پاراستنی لایەنە ئەفسانەیی و خەیاڵییەکان دەربڕاوە.
وتاری پەیوەندیدار
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.