![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f6/The_World_Factbook_emblema.svg/langckb-640px-The_World_Factbook_emblema.svg.png&w=640&q=50)
کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کتێبی ڕاستییەکانی جیهانی (بە ئینگلیزی: The World Factbook)، ھەروەھا ناسراو بە کتێبی ڕاستییەکانی جیھانیی سی ئای ئەی (بە ئینگلیزی: CIA World Factbook)،[1] سەرچاوەیەکی ئاماژەیە کە لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ناوەندییەوە بەرھەم ھێنراوە کە بەشێوەی ئۆلمەنەک زانیاریی سەبارەت بە وڵاتانی جیھانی تێدا کۆکراوەتەوە. وەشانی فەرمیی چاپکراو لە نووسینگەی چاپی حکوومەت دا دەست دەکەوێت . کتێبی ڕاستییەکان لە شێوەی ماڵپەڕێکدا بەردەستە کە ھەموو ھەفتەیەک بەشێکی نوێ دەکرێتەوە. ھەروەھا بەکارھێنانی شێوازی ئۆفلاین بۆ داگرتنی بەردەستە. کتێبی ڕاستییەکان پوختەیەکی دوو بۆ سێ لاپەڕەیی لە جەماوەرناسی، جوگرافیا، پەیوەندییەکان، حکوومەت ، ئابوور و ھێزی سەربازیی ٢٦٦ لایەنی نێونەتەوەیی دەخاتە ڕوو.[2]
زانیاریی خێرا وڵات, زمان ...
![]() نیشانی کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی | |
وڵات | ![]() |
---|---|
زمان | ئینگلیزی |
بابەت | گشتی |
چەشن | زانیاری لەبارەی وڵاتی جیھان بەشێوەی ئۆلمەنەک |
بڵاوکەرەوە | دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (سی ئای ئەی) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٦٢–ئێستا |
دایخە