![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/de/Zones_A_and_B_in_the_occupied_palestinian_territories.svg/langckb-640px-Zones_A_and_B_in_the_occupied_palestinian_territories.svg.png&w=640&q=50)
دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین (بە عەرەبی: السلطة الوطنیة الفلسطینیة) ڕێکخراوێکی کارگێڕییە و لەژێر کۆنترۆڵی فەتحدایە، کە کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی (A)ی کەرتی ڕۆژاوا و ناوچەی (B)ی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەیە، بەڵام ناوچەی (C) و قودسی ڕۆژھەڵاتەوە ھێشتا لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە. ئەم حکوومەتە کەرتی غەززەی کۆنترۆڵکردبوو تا دوای ململانێی نێوان فەتح و حەماس لە ساڵی ٢٠٠٧، حەماس توانی بە کردەوە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بکات.
زانیاریی خێرا دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین, دامەزران ...
دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | سەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین |
زمانی فەرمی | عەرەبیی فەلەستینی |
سروودی نیشتمانی | Fida'i |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | خاکە فەلەستینییەکان، دەوڵەتی فەلەستین |
پۆتانی شوێن | ٣١°٥٣′٠″N ٣٥°١٢′٠″E |
Diplomatic relation | ئوسترالیا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | دەوڵەتی فەلەستین |
خاوەنی | Faisal Al-Husseini International Stadium |
شوێنی بارەگاکان | ڕامەڵا |
Foundational text | Gaza–Jericho Agreement |
گۆڕدراوە لەلایەن | دەوڵەتی فەلەستین |
کۆتاییھاتن | ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ |
وێبگە | http://www.minfo.gov.ps/ |
![]() | |
دایخە
دەسەڵاتی فەلەستین لە ساڵی ١٩٩٤ دوای ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسرائیل وەک حکوومەتێکی ئینتیقالی پێنج ساڵە دامەزرا تا بتوانرێت دانوستانی کۆتایی نێوان ھەردوولا لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێت.