کەژۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەژۆک[1]،ڕەقبوونی دەمارەکان[2]، توندی ڕەگ، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئارتریۆسکلرۆسیس (بە ئینگلیزی :Arteriosclerosis) ناوی جۆرێک نەخۆشی ڕەگەکانی لەشە، کە بە ھۆی کەڵەکە بوونی چەورییەکان و مادەکانی تر لە سەر دیوارەی ناوەوەی بڕێ لە ڕەگەکان، دروست دەبێ. ئەنجامی ئەم کەڵەکەبوونە، پێکھاتنی قەتماخەی فیبری-چەورییە، کە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن زۆرتر دەبێ و دەبێتە ھۆی توندی و گیرانی ڕەگەکان.[3]
کەژۆک، یەکێک لە شاھۆکارەکانی تیاچوونی گەورەساڵان لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیھانە.تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ١١٢ میلیارد دۆلاری تێدا سەرف دەکرێت.[4]
کەژۆک یان ئارتریۆسکلرۆسیس زاراوەیەکە بۆ دەربڕینی ئەستوور و توند بوونی ڕەگە خوێنبەرەکان. ئاترۆسکلرۆسیس، جۆرێک کەژۆکە کە لە شاڕەگەکاندا بەدی دێت. لەم نەخۆشییەدا ڕەگەکان دۆخی نەرمی و کێشھاتنیان لە دەست دەدەن و کۆتەرەیان دەگۆڕێ. بەرز بوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن ، تەوژمی خوێن، ھۆکارە جینیتیکییەکان و بەکارھێنانی جگەرە لە شاھۆکارەکانی بەدی ھاتنی کەژۆکە.
کەژۆک لە پیاواندا باوترە.