گەریلا (بە کوردیی باکووری: Gerîla) بەو چەکدارانە دەوترێت کە لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و یان گرووپەکانی نزیک لەمانە ئەندامن. ئەم ناوە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی بۆ ئەم ھێزانە دانراوە. گەریلا بە واتای شەڕوان، چریک یان پارتیزانە. تورکیا وەکوو گەورەترین دوژمنی گەریلا دادەنرێت.[1] گەریلاکان لە ئایدۆلۆژیای کوردایەتی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک (ئاپۆییزم) پەیڕەوی دەکەن.[2][3]
ئەو ھێزانە کە لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرن بریتین لە:
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
- ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)
- یەکینەکانی ژنانی ئازادی کوردستان (یژا-ستار)
- یەکینەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە)
- یەکەکانی پاراستنی ژنان (ھەپەژە)
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
جگە لە ئەمانە بە ھێزە چەکدارەکانی یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) کە لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا خەبات دەکەن شەڕڤان دەڵێن.
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.