From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیلاری ئان سوانک (لە دایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[1]
ھیلاری سوانک | |
---|---|
لەدایکبوون | ڵینکۆڵن، نیبراسکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Hilary Ann Swank |
باوک | Stephen Michael Swank |
دایک | Judy Kay Clough |
ھاوسەر | چاد لۆی، Philip Schneider |
منداڵ | Ohm Swank-Schneider، Aya Swank-Schneider |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم |
پەروەردە | Sehome High School، South Pasadena High School، Young Actors Space |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩١ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama |
سەرەتای دەرکردنی ناوبانگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢، بەھۆی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی Camp Wilder. ھەر لە ساڵی ١٩٩٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمی Buffy the Vampire Slayer، بەڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، یەکەم گەورە گەورە سەرکەوتنی لە فیلمی The Next Karate Kid بووە.[2] لە ماوەی ژیانیدا، ھیلاری بووەتە براوەی چەندین خەڵاتی وەک دوو جار براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جاری خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران، و جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھیلاری لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی جیھان ناوی ھێنرا.
لە ساڵی ١٩٩٩، دوای بەشداربوونی لە فیلمی کوڕان ناگرین (Boys Don't Cry)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[3] لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی منداڵی ملیۆن دۆلاری (Million Dollar Baby)، بەھۆی ئەم فیلمەوە جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[4]
لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی Quiet Days in Hollywood، سوانک چاوی دەکەوت بە ئەکتەر چاد لۆوی، دواتر لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٧ ھاوسەرگیرییان کرد.[5] لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦، نیازی جیابوونەوەیان لەیەکتری ڕاگەیاند. دواتر لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەفەرمی جیابوونەوە.[6] لە ساڵی ٢٠٠٧، سوانک پەیوەندی بەست لەگەڵ بریکارەکەی جۆن کامپیسی، دواتر لە ئایاری ٢٠١٢ جیابوونەوە.[7]
لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦، لەگەڵ ڕۆبن تۆرێس مارەبڕ کران، ئەو ڕاوێژکاری دارایی و یاریزانی تێنسە، دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆتاییان بەپەیوەندیی و مارەبڕییەکەیان ھێنا.[8] دوای دوو ساڵ لە پەیوەندی دڵداری، لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلیپ شنایدەر ئەنجامدا.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.