ھیلدا ھاین (Hilda Heine؛ لە دایکبووی ٦ی نیسانی ١٩٥١) کەسایەتی ژنە مامۆستا و سیاسەتوانی وڵاتی دوورگەکانی مارشاڵە.[1] ئەو لە ماوەی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بۆ ١٣ی کانووننی دووەمی ٢٠٢٠ بووە سەرۆکی دوورگەکانی مارشاڵ، بەمەش بووەتە یەکەم ژنی وڵاتەکەی کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[2] بەر لەوەش وەک وەزیری پەروەردە کاری کردووە. ئەو یەکەم کەسە لە وڵاتەکەی کە بڕواننامەی دکتۆرا بەدەست بهێنێت، هەروەها ئەو دامەزراوەیەکی بۆ یەکێتیی ژنان و پاراستنی مافەکایان لە وڵاتەکەی دامەزراندووە.[3][4]
ھیلدا ھاین | |
---|---|
لەدایکبوون | Majuro، دوورگەکانی مارشاڵ | ٦ی نیسانی ١٩٥١
منداڵ | Kathy Jetn̄il-Kijiner |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | President of the Marshall Islands |
پەروەردە | University of Oregon، زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، University of Hawaiʻi at Mānoa، University of Hawaiʻi، USC Rossier School of Education |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
خوێندن
هیلدا خوێندنی بەکالۆریۆسی لەساڵی ١٩٧٠ لە ویلایەتەیەکگرتووەکای ئەمریکا تەواوکردووە، هەر لەوێ لە ساڵی ١٩٧٥ بڕواننامەی ماستەری لە زانکۆی هاوای وەرگرت، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٤ لە زانکۆی ساوتەرن کالیفۆرنیا بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرت.[5]
لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن زانکۆی فو جێن کاتۆلیک بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پێدرا.[6]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.