From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشی شاری ئۆکلاھۆما بۆردومانێکی تیرۆریستی مەسیحی و ڕەگەزپەرستی سپیپێست بوو بۆ «بینای فیدراڵی ئەلفڕێد پی مۆرا» لە شاری ئۆکلاهۆما لە ویلایەتی ئۆکلاھۆما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٥، کوشندەترین کردەوەی تیرۆریستی گشتی بوو لە مێژووی ئەمریکادا تا هێرشەکانی ١١ی ئەیلوول لە ساڵی ٢٠٠١ تێپەڕی. هەرچەندە هێرشی شاری ئۆکلاهۆما تا ئێستاش کوشندەترین کردەوەی تیرۆری ناوخۆییە لە مێژووی ئەمریکادا.
بۆردومانەکە لەلایەن دوو چالاکوانی باڵادەستی سپی پێست و توندڕەوی مەسیحی و دژە حکومەتەوە ئەنجامدرا بە ناوەکانی تیمۆسی مەکڤیگ و تێری نیکۆڵس، بۆردومانەکە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ڕوویدا و ١٦٨ کەسی کوشت و زیاتر لە ٦٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زۆربەی بیناکەشی وێرانکرد، کە بۆ ئەوەی بڕوخێنرێت چونکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە تا ئەو ڕادەیەی کە چاککردنەوە نەتوانرا. بۆردومانەکە 324 باڵەخانەی دیکەی دەوروبەری ئامانجەکە وێران و زیانی گەیاندووە، هەروەها شووشەی 258 باڵەخانەی دیکەی نزیکی شکاندووە، هەروەها 86 ئۆتۆمبێلیش لەناوبراون.[1][2] زیانی 652 ملیۆن دۆلاری تێچووە.[3][4][5]
دوای 90 خولەک لە تەقینەوەکە، تیمۆسی مەکڤیگ لەلایەن پۆلیسی ئۆکلاهۆما چارلی هانگەرەوە ڕاگیرا بەهۆی ئەوەی بەبێ تابلۆی ئۆتۆمبێل لێخوڕیوە و بەهۆی هەڵگرتنی چەکی نایاسایی دەستگیرکرا دوای ئەوەی چەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.[6][7] هەروەها نیکۆڵس دواتر دەستگیرکرا،[8] و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەردووکیان لە دادگا تۆمەتبار کران. تیمۆسی مەکڤیگ پێشمەرگەیەکی دێرین بوو لە جەنگی کەنداو. بارهەڵگرێکی کرێی پڕ لە تەقەمەنی تەقاندەوە کە لەبەردەم بیناکەدا وەستاندبوو. نیکۆڵس هاوکاری ئامادەکردنی بۆمبەکەی کردبوو.[9][10]
کاتێک FBI هەڵیکوتایە سەر ماڵی تیمۆسی مەکڤیگ، ژمارەیەکی تەلەفۆنیان دۆزیەوە کە بردیانە کێڵگەیەک کە ماکڤیگ پێداویستییەکانی بۆ بۆردومانەکە کڕیبوو. بۆمبڕێژکەرەکان لە ساڵی ١٩٩٧ دادگایی کران و سزا دراون، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، مەکڤیگ لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ بە دەرزی کوشندە لە زیندانی فیدراڵی ئەمریکا لە تێر هۆت لە ویلایەتی ئیندیانا لە سێدارەدرا. نیکۆڵس لە ساڵی ٢٠٠٤دا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.[11][12][13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.