From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێڵی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Airline) کۆمپانیایەکە کە خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی دابین دەکات بۆ گەشتیاران و بارھەڵگرەکان. ھێڵە ئاسمانییەکان فڕۆکە بەکاردێنن بۆ دابینکردنی ئەم خزمەتانە. بەگشتی، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی بە بڕوانامە یان مۆڵەتێکی ھەوایی ناسراون کە لەلایەن دامەزراوەی فڕۆکەوانیی حکومییەوە دەرچووە. ھێڵە ئاسمانییەکان لەوانەیە کارپێکەری چارتێر (بە ئینگلیزی: Air charter) بن. چارتێر مانای ئەوەیە کە هەموو بلیتەکان و کورسیەکانی یەک فڕۆکە بە یەک جار بە کۆمپانیاکانی تر دەفرۆشن یان کرێ دەدەن و جیا جیا نایفرۆشن. [1]
ھێڵە ئاسمانییەکان زۆربەی کات گرووپێکی پیشەسازین کە گەشتیارەکان یان بارەکان دەگوازنەوە و زۆربەی کات گەشتی ئاسمانی بە شوێنە جۆراوجۆرەکانیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەفرۆشن یان پەیمانەکان بە شێوەی چارتر دابەش دەکەن لە نێوان ئاژانسەکانی ھێڵی ئاسمانی دیکە بۆ دروستکردنی گەشتی ناوخۆیی و بیانی.[2]
یەکەم ھێڵی ئاسمانی جیھان (Deutsche Luftschiffahrts-Aktiengesellschaft - دۆیتچ لوفتشفات-ئاکتسیانگزێلشافت) بوو لە ئەڵمانیا.[3]
گەورەترین ھێڵی ئاسمانییەکانی جیھان کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن SkyTrax دەستنیشان کراوە بریتین لە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.