![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/de/OhmsLaw.svg/langckb-640px-OhmsLaw.svg.png&w=640&q=50)
یاسای ئۆم
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەپێی یاسای ئۆم (بە ئینگلیزی: Ohm's Law)، تەزووی کارەبا (I) کە بەناو گەیێنەرێک دا تێدەپەڕێت ڕاستەوانەدەگۆڕێت لەگەڵ ڤۆڵتیە (V). لەم یاسایەدا ھاوکۆلکەیەک ھەیە کە پێی دەگوترێ بەرگری کارەبایی (R):[1][2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/de/OhmsLaw.svg/220px-OhmsLaw.svg.png)
لەم یاسایەدا بەرگری ڕەھایە و بەگۆڕانی تەزووی کارەبایی گۆڕانی بەسەر نایەت.[3] گەرچی زۆرێک لە مەواد (کە بە ماددە ئۆمیەکان ناسراون) پەیڕەوی لەم یاسایە دەکەن، بەڵام ھەندێ ماددەی تر ھەن کە ئەم یاسایە لەسەریان جێبەجێ ناکرێ و پێیان دەگوترێ: نائۆمی.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/dc/Ohm3.gif/220px-Ohm3.gif)
ئەم یاسایە بەناوی زانای ئەڵمانی جۆرج ئۆم کراوە، کە لە ساڵی ١٨٢٧ز ھەوڵی داوە کە پەیوەندی نێوان بەرگری کارەبا، توزووی کارەبا و ڤۆڵتیە بدۆزێتەوە. ھەڵبەت ئەو یاسایەی ئەو بوکاری دێنا ھەندێ ئاڵۆز بوو، وە جیاوازی ھەبوو لەگەڵ یاساکەی ئێستا.
لە فیزیادا، یاسای ئۆم شێوەی گشتی یاسایەکی کارۆموگناتیسیە کە بریتیە لە:
لێرەدا:
J بریتیە لە چڕی تەزووی کارەبایی.
E بریتیە لە بواری کارەبایی،
σ بریتیە لە گێنەرایەتی کارەبایی.
ئەم یاسایە لە یاسای ئۆم وەرگیراوە لە لایەن گۆستۆڤ کێرچۆف.[4]