یانەیەکی تۆپی پێ لە مانچستەر، ئینگلتەرا From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی مانچستەر یونایتد (بە ئینگلیزی: Manchester United F.C) یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزییە. یەکێکە لە یانە مەزنەکانی جیھانی تۆپی پێ ئەم یانەیە بەیانەی "شەیتانە سوورەکان" ناسراوە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد | |
---|---|---|
نازناو | شەیتانە سوورەکان | |
ناوی کورتکراوە | مان یونایتد Man Utd | |
دامەزراندن | ١٨٧٨ (١٤٦ ساڵ لەمەوبەر) | |
یاریگا | ئۆڵدترافۆرد | |
پانتایی | ٧٥٬٦٣٥[1] | |
خاوەن یانە | جیم ڕاتکلیف و خێزانی گلایزەر | |
سەرۆک یانە | جۆیل گلایزەر و ئاڤرام گلایزەر | |
ڕاھێنەر | ئیریک تین ھاگ | |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی | |
گەورەترین بردنەوە | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد ١٠-٠ یانەی تۆپی پێی ئەندەرلەخت[2] | |
زۆرترین ئامادەبوون | ڕایان گیگز (٩٦٣ یاری) | |
گۆڵکەر | وەین ڕۆنی (٢٥٣ گۆڵ) | |
|
کاتێک مان یونایتد لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنسلیگ یاری یەکەم لە ئۆڵدترافۆرد ٢-١ لە سلاڤیا بەلەگرادی یوغسلافی بردەوە ، بۆ یاری گەڕانەوە سەفەریان کرد بۆ یوغسلافیا و یاریەکە ١-١ بەرامبەر بوو مان یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێشکۆتای چامپیۆنسلیگ ، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئینگلتەرا بەھۆی بارینی بەفرێکی بە خوڕ و نالەباری کەش و ھەوا لە ٦/شوباتی/١٩٥٨ بە دیاری کراوی کاتژمێر ٣:٠٤ـی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی میونخ کەوتە خوارەوە ، فڕۆکەکە ٤٤ سەرنشینی تێدا بوو کە شەشیان دەستەی تیمی فڕۆکەوانی بوون ٣٨ تریان یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەکە بوون ، لە ئەنجامدا ٢٢ کەسیان دەست بە جێ گیانیان لەدەست دا دانەیەکی تریان کە فڕۆکەوانەکە بوو دوای پانزە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەھۆی ئەوەی برینەکەی سەری زۆر سەخت بوو ئەویش گیانی لەدەست دا و ژماری گیان لەدەست دان بووە ٢٣ سەرنشین ٢١ سەرنشین ڕزگاریان بوو کە ١٩یان برینیان سەخت بوو بەشێکی زۆریان کەم ئەندام بوون بەجۆرێک یانەکە بە تەواوەتی لەناوچوو بەڵام لە دوای ئەوەوە زۆر یانە وەکوو ریال مەدرید و لیڤەرپوول بە پارە و ھەروەھا بە بەخشینی یاریزان بێ بەرامبەر یارمەتی مان یونایتدیان دا تاوەکو یانەکە ھەستێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.