یەکەكانی دژە تیرۆر (بە ئینگلیزی: Anti Terror Units کورتکراوە:YAT) (بە عەرەبی: وحدات مکافحة الأرھاب) ھێزێکی تایبەتن بەشێکن لە ھێزە دیموکراتەکانی سووریا. پێکھاتوون لە زۆرترین مەشقپێکراو و ئەندامی یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە). ڕابەرایەتی کراون لەلایەن فەرماندەی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان (عەلی بۆتان) تا کوژرانی. ئەندامانی یەکەکەكانی دژە تیرۆر مەشقپێکراون لەلایەن وڵاتە یکگرتووەکانی تایبەت بە ھێزی کرداری و دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA).[2]

زانیاریی خێرا یەکەکانی دژەتیرۆر, ناوی خۆماڵی ...
یەکەکانی دژەتیرۆر
Thumb
ناوی خۆماڵی(Yekîneyên Antî Teror (YAT
ماوەی چالاكی٢٠١٤ - ئێستا
سەرکردەعەلی بۆتان حاجی کورخان
پاڵنەرمافی کەلتووریی و سیاسیی بۆ کوردانی ڕۆژاوای کوردستان
ناوچەکانی چالاکیھەرێمی فدراسیۆنی باکووری سووریا
بەشداریەکانشەڕی ناوخۆی سوریا
دۆخبە یەکەیەکی سەربازی ئاشتی پارێز لەقەڵەم دراوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی جیھانی بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر لەعێراق و سوریا
لق یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)
یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)
دایخە

مێژوو

یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەم ھێزە تایبەتیەیەیان پێکھێنا لە کۆتای ٢٠١٤، ئامانجی سەرەکی لە پێکھێنانی ئەم یەکە تایبەتیە لەناووبردنی ئەو شانە خەووتوانەبوو کە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئامادەیکردبوون لە ڕۆژاوای کوردستان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.[3] باشترین و مەشقپێکراوترین چەکدارەکانی یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دیاریكراون بۆ پێكھێنانی یەکەكانی دژە تیرۆر،ھەرچەندە لەو خاڵەدا یەکەکە بوونی ھەبووە پێشتر تەنھا بە ناو بەڵام لەڕاستیدا تایبەتی نەبووە و چینی ھەڵبژاردەی چەكدارەكانیشی درووست نەكرابوو. ئەم یەكەیە گۆڕدرا بۆ یەكەیەكی تایبەتی لەژێر سەركردايەتيى عەلى بۆتان ئەوو فەرماندەیەی یەكەكانی دژەتیرۆری بەرەوپێش برد و دەستی بە دانانی ئەندامەكان كرد بۆناو كۆرسی ڕاھێنان كە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كۆرسەكە ڕێكخرابوو لەژێر چاودێری هێزى تايبەتيى بەڕیتانی (SOF)،لەدرێژەی ھاوكاریەكانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) توانای كڕین و دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی یەكەكانی دژەتیرۆریان ھەبوو. ھەروەھا ھاوكاری و ھەماھەنگی لەنێوان هێزە كوردیەكان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیادی كرد،یەكەكانی دژە تیرۆر زیاتر مەشقیان پێكراوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزى تايبەتيى بەڕیتانی (SOF) و دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA) لە پێكھاتەی تایبەتی لە ڕۆژاوای کوردستان و ئوردن،ئەمە لە كاتێكدایە هەندێك فەرماندەى یەكەكانی دژە تیرۆر بەتایبەتی نێردران بۆ فۆرت براگ و فۆرت كامبەل بۆ ڕاهێنانى توند.[2]

لەوو كاتەوەی درووستكراوە، ھێرشی ئنجامداوە دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی (داعش) دیارترینیان بە ئامانج كردنی چەكدارەكانی ئەوو ڕێكخراوە بوو لە چیای قەزوان،[4] ئەندامەكانی شانە خەووتوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی (داعش)یان دەستگیردن،[5] چالاكیەكانی ڕێكخراوەكەیان لە ڕۆژاوای كوردستان پەكخست.[6] [7]

پێشانگای وێنەكان

پەراوێزەکان

سەرچاوەكان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.