دەروازە:کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردستان
کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( وتاری ھەڵبژێردراو![]() ڕۆژئاوای کوردستان یان کوردستانی سووریا یان کوردستانی ڕۆژاوا، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی نایاساییە (واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا. کوردستانی سووریا بەشێکە لەو ناوچە جوگرافییە گەورەترەی کە بە کوردستان ناسراوە. دانیشتووانی کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کورد پێکدێن. زۆربەی خاکی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵکراوە لە لایەن (وڵاتپارێز) شەڕڤانە کوردییەکانەوە لە ٢٠١٢وە وەک بەشێ لە وێنە گەورەکە کە شەڕی ناوخۆی سووریایە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر ئەم حکوومەتە نایاسایییەیان ڕاگەیاند لە ھەرێمەکەدا. ژیاننامەی ھەڵبژێردراو![]() حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی (لەدایکبووی ١٩٢١ - کۆچی دوایی ١٩٧٢) لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. ئەو بە ھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ئێران و عێراق ناسراوە. ئەو لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە. شۆڕشەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (بە کورمانجی: Serhildana Şêx Seîdê Pîranî، بە تورکی: Saideyh Said İsyanı). شۆڕشێک بوو دژی سیاسەتەکانی بە تورککردن لە باکووری کوردستان کە حکومەتە نوێیەکەی ئەتاتورک پەیڕەوی دەکرد. شۆڕشەکە لە لایەن شێخ سەعیدەوە سەرپەرشتیی دەکرا و، زۆرینەی ھۆزە کوردەکانی باکووری کوردستان چوونە پاڵی، ھەروەھا ھەندێک لە ئەفسەر و سەربازانی پێشووتری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە کورد و تورک (حەمیدیە، ئازادیخوازان) چوونە پاڵی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی. ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
![]() وێنەی ھەڵبژێردراو![]() دەنگی ھەڵبژێردراومێژوو![]() ڕەشەکوژیی دەرسیم، بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دەرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە. ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ١٣ ھەزار کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم. کارەساتەکانکیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە] شارەکانی کوردستانوتەی ھەڵبژێردراو
پۆلەکانچوارپارچەی کوردستاندەروازە پەیوەندیدارەکان![]()
دەروازەکان |