پارێزگای کوردستان
یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای کوردستان (بە فارسی: استان کردستان) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسێی ھەمەدان و زەنگانە، لە باشوورەوە کرماشان، لە باکوورەوە ئازەربایجانی ڕۆژاوا (ئاگڕپاڕێزگانی رۆژاوا) و لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦دا ١٦٠٣٠١١ کەس لە ٤٧١٣١٠ بنەماڵەدا دانیشتووی ھەبوو.[1] ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری سنەیە و شارە گەورەکانی کە زۆرتر لە ٣٠ ھەزار کەس دانیشتوویان بێت بریتین لە: سەقز، مەریوان، بانە، قوروە، ,دیواندەرە، بیجاڕ و کامیاران. زۆربەی دانیشتووانی ئەم پارێزگا بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و ژمارەیەکیش بە شێوەزارەکانی ھەورامی و کەلھوڕی قسە
ئەم وتارە سەبارەت بە پارێزگای کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردستان (ڕوونکردنەوە).